ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک بە بێ پارتی و تورکمانەکان کۆدەبێتەوە



ئەنجومەنی پارێزگەی كەركووک كۆدەبێتەوە، بەڵام پارتی و توركمانەکان و بەشێکی عەرەبەکان بەشداری تێدا ناکەن.

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک لەسەر داوای محەمەد حافز، سەرۆكی ئەنجومەنەکە کۆبێتەوە، کە لە دوای هەڵبژاردنی پارێزگارەوە بە یەکەم کۆبوونەوە دادەنرێت.

تا ئێستا پارتی و تورکمانەکان و بەشێکی عەرەبەکان ئامادە نین دان بە ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکەی 10ی ئەم مانگەی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووکدا بنێن کە لە بەغدا بەڕێوەچوو و تێیدا ڕێبوار تەها وەک پارێزگار و محەمەد حافز لە پێکهاتەی عەرەب وەک سەرۆکی ئەنجومەنەکە هەڵبژێردران.

لە کۆبوونەوەکەدا پۆستەکانی تورکمانەکان بە بەتاڵی هێڵرانەوە تا ئەو کاتەی بڕیار لەسەر بەشداریکردن لە حکومەتی خۆجێیی پارێزگاری کەرکووکدا دەدەن.

پارتی و تورکمانەکان و نیوەی عەرەبەکان چاوەڕوانی ئەنجامی ئەو سکاڵایە دەکەن کە لە دژی کۆبوونەوەکەی بەغدا تۆمارکراوە و هەفتەی ڕابردووش دادگەی کارگێڕی دوو سکاڵای ڕاکان جبوری و حەسەن تۆرانی ڕەتکردەوە کە تێیدا داوای ڕاگرتنی کارکردن بە ئەنجامی کۆبوونەوەکەی بەغدایان کردبوو تا ئەو کاتەی بڕیار لەسەر سکاڵاکەیان دەدرێت.

گروپێکی ئێرانی هەوڵی هاککردنی ئەکاونتی واتسئەپی بەرپرسانی ئەمریکایان دا
پێت گروپێکی ئێرانی هەوڵی هاککردنی ئەکاونتی واتسئەپی بەرپرسانی ئەمریکایان دا
ڕاپرسی: هاریس لە ویلایەتێکدا لەگەڵ ترەمپ یەکسان بوو
دوات ڕاپرسی: هاریس لە ویلایەتێکدا لەگەڵ ترەمپ یەکسان بوو
پەیوەندیدار