تەرمی هێرۆ بەهادین لە قەرەتۆغان بەخاکسپێردرا



تەرمی (هێرۆ بەهادین)، یەکێک لەو رۆژنامەنووسانەی ئەمڕۆ لە سەیدسادق بەهۆی بۆردومانکردنی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە شەهید بوو بە ئامادەبوونی بنەماڵەکەی و بەشداری کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوس و خەڵکی شاری سلێمانی لە گۆڕستانی قەرەتۆغان لە شاری سلێمانی لە مەڕاسیمێکدا بەخاک سپێردرا.

لە پاش ڕەوانەکردنی تەرمەکانیان بۆ پزیشکی دادی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ خانەوادەی شەهید هێرۆ بەهادین تەرمی کچەکەیان وەرگرتەوە و بە مەڕاسیمێکدا لە گۆڕستانی قەرەتۆغان لە شاری سلێمانی بەخاکیان سپارد.

لە مەڕاسیمەکەدا کەمال حەمە ڕەزا، بەڕێوەبەری کۆمپانیای چەتر، بەیاننامەیەکی خوێندەوە و تێیدا هاتبوو، لە کاتێکدا ئەمڕۆ، ڕۆژنامەنووسانی دەزگاکەمان بۆ تۆمارکردنی بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیی سەردانی سەیدسادق و سنووری شارەزووریان کردبوو، بەڵام تورکیا هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی کۆمپانیاکەمان، بە هۆیەوە دوو ڕۆژنامەنووس بە ناوەکانی “گوڵیستان تارا و هێرۆ بەهادین” شەهیدبوون و ڕۆژنامەنووسێكیشمان بەناوی “ڕێبین بەکر” برینداربوو.

ئاماژەی بەوەشدا:”شەهید گوڵیستان تارا، لە ساڵی ٢٠٠٠ـەوە دەستی بە کاری ڕاگەیاندنی کردووە و ساڵانێکە لە باشووری کوردستاندا وەک بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی هاوکاری دەزگاکەمانی کردووە”.

لە کۆتاییشدا جەختیکردەوە:”ئێمە وەک کۆمپانیای چەتر بۆ گەشەپێدانی میدیایی ڕایدەگەیەنین، کە لایەق بە خوێن شەهدانمان بین و لەسەر ڕێبازی پیرۆزی ئەوان بەردەوام بین، بەڵێن دەدەین ئەو مەشخەڵەی ئەوان هەڵیانکردووە هەمیشە بە گەشاوەیی بیهێڵینەوە و بۆ لەمەودوا بە گوڕ و تینێکی زیاترەوە پێداگریی لە پرسە ئازادییخوازییەکانی گەلەکەمان بکەین”.

ئەمڕۆ بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا، لە نزیکی سەیدسادق لە پارێزگای سلێمانی، دوو رۆژنامەنووس بە ناوەکانی (گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین) شەهیدبوون.

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە
پێت لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە
ڕێككەوتنی ئاگربەست لە غەززە هەنگاوێكی دیكە دەچێتەپێش
دوات ڕێككەوتنی ئاگربەست لە غەززە هەنگاوێكی دیكە دەچێتەپێش
پەیوەندیدار