وڵاتێك بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ هەولێر بڕیاریدا



گرووپی کۆمپانیاكانی لوفتهانزای ئەڵمانیا ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی 27ـی ئاب گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر دەستپێدەکەنەوە.

لەماوەی ڕابردوودا و دوای كوژرانی ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەكتەبسی سیاسی بزووتنەوەی حەمماس لە ئێران، بەهۆی مەترسی كاردانەوەكانی ئێران و هەڵگیرسانی جەنگ لە ناوچەكە، ئەو كۆمپانیا فڕۆكەوانیەی ئەڵمانیا گەشتەكانی بۆ هەولێر ڕاگرت.

ئەمڕۆ هەینی 23ی ئاب، کۆمپانیای لوفتهانزای هێڵی فڕۆکەوانیی ئەڵمانیا بڵاویكردەوە، ڕۆژی سێ‌ شەممە 27ـی ئاب گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ عەممانی ئوردن دەستپێدەکەنەوە.

گروپەکە، کە کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی سویسرا، هێڵی ئاسمانی نەمسا و یۆرۆوینگ لەخۆدەگرێت، ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ تەلئەبیب و تاران تا 2ی (ئەیلول/9) درێژکردەوە، لەکاتێکدا گەشتەکانی بۆ بەیروت تا 30ی (ئەیلول/9) ڕاگیراون.

دەربارەی قەدەغەكردنی ڤەیپ و نێرگەلەی ئەلیكترۆنی ڕوونكردنەوە دەدرێت
پێت دەربارەی قەدەغەكردنی ڤەیپ و نێرگەلەی ئەلیكترۆنی ڕوونكردنەوە دەدرێت
بڕیاری نوێ‌ دەربارەی مووچەی خانەنشینان درا
دوات بڕیاری نوێ‌ دەربارەی مووچەی خانەنشینان درا
پەیوەندیدار