لە پێكدادانی 3 ئۆتۆمبێلدا 5 كەس گیانیان لەدەستدا



ئەمشەو لەنزیک گوندی نەبی ئاوای ناحیەی پردێ لە سەر رێگەی کەرکوک – هەولێر، ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەنێوان 3 ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای هەولێر – كەركوك پێنج كەس گیانیان لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

ڕووداوەكە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا بووە لە جۆری (پیكاب و بی ئێم دەبلیو و دۆجی چارجەر)، كە بەهۆی پێكدادانەكەوە گڕیان گرتووە و 5 سەرنشین سووتاون و گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، دوو سەرنشینی دیكەش بریندار بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی ئاشكراكرا
پێت داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی ئاشكراكرا
توركیا ناوچەكانی شارباژێڕ بۆردومان دەكات
دوات توركیا ناوچەكانی شارباژێڕ بۆردومان دەكات
پەیوەندیدار