یەکەم چارەسەری زەهایمەر پەسەندکرا



بەریتانیا رەزامەندی لەسەر بەكارهێنانی دەرمانێکی نوێ دا کە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی زەهایمەر بەکاردێت و وادەکات کاریگەرییەکانی خاوبکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای ڕێکخستنی دەرمان و بەرهەمە تەندروستیەکانی بەریتانیا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر بەکارهێنانی یەکەم دەرمان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی زەهایمەر (lecanimab) لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا لە بەریتانیا دوای ئەوەی توێژینەوەکان کاریگەری ئەرێنی زۆر باشیان هەبوو لە خاوکردنەوەی پێشکەوتنی نەخۆشییەکە بە ڕێژەی لەسەدا 27.

ئاژانسەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، دەرمانەکە کاردەکات بۆ لابردنی ئەو پرۆتینی ئامیلۆید، کە لە مێشکی کەسێکدا کۆدەبێتەوە کە تووشی نەخۆشی زەهایمەر بووە، و ئەم چارەسەرە لەڕێگەی دەرزییەوە دوو هەفتە جارێک بۆ ماوەی 18 مانگ لە کەسی تووشبوو دەدرێت.

هاوکات دامەزراوەی تەندروستی و چاودێری لە بەریتانیا ئاماژەی بەوەدا، تێچووی دەرمانەکە ڕەنگە گرانبێت، هەر بۆیەش لە ڕێگەی سیستەمی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانییەوە بەردەست نابێت.

دەرمانەکە چارەسەرێکە لەسەر بنەمای دژەتەنەکان کە پرۆتینی ئامیلۆید دەکاتە ئامانج کە لە مێشکی نەخۆشانی زەهایمەردا کۆبووەتەوە.

هەرچەندە ئەم دەرمانە لە ئەمریکا، چین، ژاپۆن، هۆنگ کۆنگ و کۆریای باشوور مۆڵەتی بەدەستهێناوە، بەڵام دەزگای دەرمانی ئەوروپا لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا ڕەتیکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە سوودەکانی قەرەبووی ئەو مەترسیانە ناکەنەوە کە پەیوەندییان پێوە هەیە، وەک خوێنبەربوون و ئاوسانی لە مێشکدا.

نەخۆشی زەهایمەر باوترین جۆری نەخۆشی بیرچوونەوەیە و یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن لە بەریتانیا.

لە سلێمانی چەند حاڵەتێک گومانی کۆلێرای لێ دەکرێت
پێت لە سلێمانی چەند حاڵەتێک گومانی کۆلێرای لێ دەکرێت
دەرگای دامەزراندن بۆ دەیان کەس کرایەوە
دوات دەرگای دامەزراندن بۆ دەیان کەس کرایەوە
پەیوەندیدار