بایدن داوای کرد پەلەبکرێت لە ئاگربەست



کۆشکی سپی ڕاسپاردەیەکی بایدن بۆ ناتانیاهۆ بڵاودەکاتەوە و دەڵێت”بایدن داوایکردوە ناتانیاهۆ پەلەبکات لە ئاگربەست لە غەززە”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە كۆشكی سپی بڵاوی كردەوە، سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامدا و داوای کردووە پەلەبکات لە ئاگربەست لە غەززە، هەروەها باسی لە گفتوگۆكانی داهاتووی قاهیرە كرد، كە وەك یەكلاكەرەوەی ئاگربەستی غەزە سەیر دەكرێت.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لەپەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، جەختی لە پێویستی و پەلە كردن لە ئەنجامدانی ئاگربەست و ڕێککەوتن کردۆتەوە بۆ ئازادكردنی دیلەكان.

لە بەیاننامەکەی کۆشکی سپی هاتووە، بایدن و ناتانیاهۆ گفتوگۆیان لەسەر گفتوگۆكانی داهاتووی قاهیرە كرد، كە ئامانج لێی لابردنی هەر ئاستەنگێكی بەردەم ڕێككەوتنەكەیە، چونكە ئەم گفتوگۆیە وەك یەكلاكەرەوەی ئاگربەستی غەزە سەیر دەكرێت، و هەردوولا باسیان لە هەوڵەكانی ئەمریكا كرد، بۆ پاڵپشتیكردنی ئیسرائیل لە بەرامبەر هەڕەشەكانی ئێران و گرووپەكان.

ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە دەوحە وڵاتانی ناو بژیوان ( ئەمریكا، قەتەر، میسر) لەگەڵ شاندی ئیسرائیل بەبێ بەشداری حەماس كۆبوونەوە، تاوتوێی ڕێككەوتنی ئاگربەستی غەزەیان كرد، ئیسرائیل ڕەزامەندی لەسەر ڕێككەوتنەكە داوە، بەڵام حەماس لەلای خۆیەوە ئاماژەی بەوەدا، ئەو دانوستانە بەبی بەشداری هیچ ئەندامێکیان بەڕێوەچووە و تاوەکو سوپای ئیسرائیل لە غەززە نەکشێتەوە بە هیچ گرێبەستێک ڕازی نابین.

بۆ هەڵبژاردن چەند برێارێک لە سلێمانی دەرکرا
پێت بۆ هەڵبژاردن چەند برێارێک لە سلێمانی دەرکرا
نرخی دۆلار دابەزی
دوات نرخی دۆلار دابەزی
پەیوەندیدار