20 قەرەوێڵە بۆ نەخۆشخانەی شار زیاد دەکرێت



بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی شار ڕایگەیاند، بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار فراوان دەکرێت و 20 قەرەوێڵەی نەخۆش زیادەکرێت.

ئومێد هیدایەت بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی شار ڕایگەیاند، ئەمڕۆ 20 قەرەوێڵە بۆ نەخۆشخانەکە زیاددەکرێت بۆ کەمکردنەوەی ئەو فشارەی لەسەر بەشەکە هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، چوار قەرەوێڵەیان بۆ بەشی نەشتەرگەری فریاکەوتن و 16 قەرەوێڵەی دیکە بەسەرجەم پێداویستییەکانییەوە بۆ بەشی پێش چاودێری ورد دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، زیادکردنی ژمارەی قەرەوێڵەکان گرنگییەکی زۆری دەبێت بۆ کەرتی تەندروستیی، بەهۆی ئەوەی چەندین پزیشکی پسپۆڕ، شارەزایی ورد لە نەخۆشخانەکەدا هەیە.

وتیشی، بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار سوود بە هاووڵاتییانی نەک تەنها سلێمانی بەڵکو سەرجەم شارەکانی دیکەی هەرێم و عێراق دەگەیەنێت.

زانیاری لەسەر وردبینی لیستی مووچە ئاشکرا دەکرێت
پێت زانیاری لەسەر وردبینی لیستی مووچە ئاشکرا دەکرێت
پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە
دوات پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە
پەیوەندیدار