بروسکەیەکی بەهێز لە کاتژمێرەکەی مەککە دەدات



ڤیدیۆیەکی سامناکی کاتژمێرە بەرزەکەی مەککە بڵاوکرایەوە، پەڕەی فەرمی مەککە ئایەتێکی قورئانی لەگەڵ ڤیدیۆکەدا بڵاوکردەوە

ماوەی چەند ڕۆژێکە لە شاری مەککەی سعودییە، کەشوهەوا ناجێگیرە، باران دەبارێت، هەورە بروسکە و بای بەهێز هەیە، ڤیدیۆی هەورە بروسکەیەکی بەهێز کە لە کاتژمێرە بەرزەکەی مەککە دەدات تۆڕە کۆمەڵایەتییەکی لەو وڵاتە داگیرکردووە.

لە کاتژمێر ١٠و ٣٦ خولەکی دوێنێ شەو پەڕەی فەرمی شاری وێنەی هەورە بروسکەیەکی بەهێزی بڵاوکردووەتەوە، ئایەتی ١٣ی سورەتی ڕەعدی لەسەر ناونیشانی ڤیدیۆکە نوسیوە.

ئایەتی ١٢ی سورەتی ڕەعد لە قورئانی پیرۆز: {هُوَ الَّذِي يُرِيكُمُ الْبَرْقَ خَوْفًا وَطَمَعًا وَيُنْشِئُ السَّحَابَ الثِّقَالَ} واتەکەی بە کوردی {خوا ئه‌و زاته‌یه‌ که‌ هه‌وره‌ بروسکه‌تان نیشان ده‌دات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ترسدا (به‌هۆی ڕووناکی به‌هێزو ده‌نگی سامناکی، که‌ ده‌وریان هه‌یه‌ له‌ به‌پێز کردنی خاکی زه‌وی و ته‌قاندنه‌وه‌ی تۆوه‌کاندا) هه‌روه‌ها ئومێد و هیوا به‌خشیشه‌ (به‌ ساڵێکی پڕ به‌ره‌که‌ت)، هه‌ر ئه‌و زاته‌ هه‌وری قورس و سه‌نگین و ئاودار به‌دی ده‌هێنێت}.

ئەوەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، چەند بروسکەیەکی بەهێز لە ئاسمانی مەککەدا دەبێت، لە مانگی سەر بورجی کاتژمێرە بەرزەکەدا هەورەبروسکەکە خاڵی دەبێتەوە.

بورجی کاتژمێرە بەرزەکەی مەککە ساڵی ٢٠١٢ دروستکردنی تەواو بووە، گەورەترین بورجی کاتژمێرە لە جیهاندا، بەرزییەکەی ٦٠١ مەترە، تەنها بەرزی کاتژمێرەکە تا لوتکەی بورجەکە ٢٥١ مەترە، لە تەواوی شاری مەککەدا تا دووری ١٣ کیلۆمەتر دەبینرێت.

مانگی لوتکەی بورجەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئیماراتییەوە دروستکراوە، درێژییەکەی ٢٣ مەترە، کێشەکەی ٣٥ تۆنە، لە ماددەی تێکەڵەی فایبەرگلاس دروستکراوە، ە بە مۆزایکی زێڕین پاڵپشتی دەکرێت، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم مانگەی لوتکەی بورجەکە خاڵی کردنەوەی بروسکەیە.

پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە
پێت پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە
تۆمەتبارێک کە ماتۆڕسکیلی دزیبوو، دەستگیرکرا
دوات تۆمەتبارێک کە ماتۆڕسکیلی دزیبوو، دەستگیرکرا
پەیوەندیدار