هەپەگە شەهیدبوونی سێ‌ گەریلای ڕاگەیاند



هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای شەهیدی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، بەرخودان و تێکۆشانی ئازادییان ڕادەستی ئێمە کرد و بە تێگەیشتنێک، کە شایەنی ئەوان بێت، ئێمە زیاتر گوڕ بە تێکۆشان دەدەین.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) سەبارەت بە ٣ گەریلا، کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوون راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەكرد، خەباتکاری ڕاگەیاندنی ئازاد و جەنگاوەری پێشەنگی گەلەکەمان هاوڕێ (ڕۆسیدا مێردین) و هاورێیانمان (مەزڵوم و بەرخودان) لە ١٧ی ئاداری ٢٠٢٤ دا شەهیدبوون.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوڕێیانمان رۆسیدا مێردین وەک شوێنکەوتووی مەزڵوم دۆغان، سەلجوق شاهان، غوربەتلی ئەرسۆز، خەلیل داغ، جەسور رۆبۆسکی، ئارژین ئامەد، دەنیز فورات، نوژیان ئەرهان، عەلی کانیرۆژ و ژیان ئامارگیەکان لە رۆشنکردنەوەی گەلەکەماندا، لە تێگەیشتن لە راستی دوژمن و لە پوچەڵکردنەوەی هێرشەکانی شەڕی تایبەتدا رەنجی کێشا و کادرێکی پێشەنگ بوو، کە رۆڵی گێڕا.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “هاوڕێمان رۆسیدا بە تێکۆشانی خۆی لە گەورەشارەکانی تورکیا تا چیاکانی کوردستان، واتادارترین وەڵامی بە گوشارەکانی دوژمن لەسەر راگەیاندنی ئازاد و گەلەکەمان دایەوە. بۆ ئەوەی راستی بگەیەنێتە گەلەکەمان و رای گشتی جیهان، هەموو جۆرە گوشار، ئەشکەنجە و ستەمی لەبەرچاو گرت و بێ سڵکردنەوە لە زیندانەکانی دوژمندا دڵسۆزی تێکۆشانەکەی مایەوە، لە دژی دوژمن سازشی لەسەر هەڵوێستی ژنی ئازاد نەکرد. چیاکانی کوردستانی وەک کاریگەرترین گۆڕەپانەکانی تێکۆشان لە دژی دوژمن بینی، خۆی گەیاندە چیاکانی کوردستان و کاری ڕاگەیاندنی ئازادی لەوێ درێژەپێدا کە زۆر هۆگری ئەو کارە بوو. لە دەستێکیدا پێنوس و کامێرا، لە دەستەکەی دیکەیدا بە چەکەکەی ئاگری ئازادی ناخی خۆی، بە رێپێوانی ئازادی کە لە چیا درێژەی پێدا، هەم گەریلایەتی بە تێر و تەسەلی بەزیندوویی راگرت و هەمیش ساتەکانی ئازادی گەریلای هەرمان و هەمیشەیی کرد. هاوڕیمان رۆسیدا بووە دەنگی دلێری راگەیاندنی ئازاد”.

زانیاری لەسەر ناسنامەی گەریلا شەهیدەکان بەم جۆرەیە:

ناسناو: رۆسیدا مێردین
ناو و پاشناو: ئەمینە دەمیر
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
ناوی دایک- باوک: یڵدز- نەزیر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی ئاداری ٢٠٢٤/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

ناسناو: مەزڵوم دۆغان
ناو و پاشناو: بەسام عەلی
شوێنی لەدایکبوون: عەفرین
ناوی دایک- باوک: مەهە- عەدنان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٧ی ئاداری ٢٠٢٤/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

ناسناو:بەرخوەدان قامشلۆ
ناو و پاشناو:عامر ئەحمەد عەلی
شوێنی لەدایكبون:قامشلۆ
ناوی دایک- باوک: سیهام-ئەحمەد
کات و شوێنی شەهیدبون:١٧ئاداری٢٠٢٤/هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

 

خانووەكانی ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی تاپۆ دەكرێن
پێت خانووەكانی ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی تاپۆ دەكرێن
پەرلەمان متمانەی بە کابینەکەی پزیشکیان دا
دوات پەرلەمان متمانەی بە کابینەکەی پزیشکیان دا
پەیوەندیدار