ناوچە مینڕێژکراوەکانی عێراق مەترسییەکی ئاشکران



تەقەمەنیەکانی داعش لە ناوچەکانی عێراق 9%ی ئەو ناوچانە پێکدەهێنن کە لە شەڕەکانی دیکەی عێراقدا مینڕێژکراون.

بەشی کاروباری مین لە وەزارەتی ژینگەی عێراق ئاشکرای دەکات، ئەو ناوچانەی داعش بە مین و پاشماوەی جەنگ پیس کراون، دەگاتە 525 کیلۆمەتر چوارگۆشە.

مستەفا حەمید مەجید، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەشی کاروباری مین ڕایگەیاندووە، قەبارەی ئەو ناوچەیەی پیسبووە بە مینی چێنراو لەلایەن باندە تیرۆریستییەکانی داعش لە کاتی کۆنترۆڵکردنی هەندێک لە پارێزگاکان،  لە پارێزگای سەڵاحەدین گەیشتە نزیکەی 18 کیلۆمەتر، لە پارێزگای نەینەواش گەیشتە 26 کیلۆمەتر، جگە لەوەی پیسبوون گەیشتە 181 کیلۆمەتر لە پارێزگای ئەنبار و تا 300 کیلۆمەتر لە پارێزگای دیالە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ پاککردنەوەی ئەو ناوچانە لە مین لەلایەن ستافی بەشی کاروباری مینەوە، ئەمە جگە لەوەی دەزگا نێودەوڵەتییەکان و بەشێک لە وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکان پاڵپشتی دەکەن.

کۆی ڕووبەری پیسبووی مین و پاشماوەی جەنگ لە عێراق لە سەردەمە جیاجیاکان و شەڕەکانی ڕابردوودا زیاتر لە شەش هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە بووە نزیکەی چوار هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە پاککراونەتەوە، تا ئێستاش زیاتر لە دوو هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە بە پیس ماونەتەوە.

ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەو ناوچانەی کە لەلایەن داعشەوە پیس بوون، یەکسانە بە ٩%ی کۆی ئەو ڕووبەرەی کە لە شەڕە جیاوازەکانی عێراقدا لە ساڵانی ڕابردوودا پیس بووە.

چەند راستییەک دەربارەی باڵندەی کوندەپەپوو
پێت چەند راستییەک دەربارەی باڵندەی کوندەپەپوو
کامالا هاریس بە فەرمی بوو بە کاندیدی دیموکراتەکان
دوات کامالا هاریس بە فەرمی بوو بە کاندیدی دیموکراتەکان
پەیوەندیدار