هۆکارەکانی نەزۆکی پیاوان ئاشکرا دەکرێن



پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پیاوان ئاشکرای دەکات، کە خواردنەوە کحولییەکان و جگەرەکێشان بە هۆکارێکی سەرەکی نەزۆکی لە پیاوان دادەنرێت.

دکتۆر ئارتور بۆگاتیرێڤ، پسپۆڕی میزەڵدان و ئەندرۆلۆجی ڕایگەیاند، پیاوان بەدەست گرفتی نەزۆکییەوە دەناڵێنن، هەر ئەوانیش هۆکاری لەسەدا ٣٠-٥٠ی حاڵەتەکانی نەتوانینی منداڵ خستنەوەن.

بە وتەی ئەو پزیشکە، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەزۆکی پیاوان بریتییە لە ڤاریکۆسێل – فراوانبوونی خوێنبەرەکانی ناو کیسە کە دەبێتە هۆی گەرمبوونی کۆئەندامی زاوزێ و تێکچوونی دروستبوونی سپێرم.

کەمی ڤیتامین و توخمە کانزاییەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر کوالێتی سپێرم دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا نەخۆشییە سێکسییە گواستراوەکان، دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە ئەندامەکانی زاوزێی پیاوان و لاوازبوونی سپێرم و کەمکردنەوەی ژمارەیان.

تێکچوونی هۆرمۆنەکان دەبێتە هۆی نەزۆکی پیاوان، بەو پێیەی کەمی ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن یان هۆرمۆنەکانی تر دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان، ئەمەش کاریگەری لەسەر زاوزێ دەبێت، هەروەها نەخۆشییە زگماکییەکان لە سیستەمی زاوزێدا ڕەنگە هۆکارێک بێت بۆ نەزۆکی پیاو.

هۆکارەکانی تری نەزۆکی پیاو بریتین لە خواردنەوەی کحول و جگەرەکێشان و ماددە هۆشبەرەکان چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر سپێرم هەیە.

بە وتەی ئەو پزیشکە، دەبێت هۆکارە پیشەییەکان لەبەرچاو بگیرێت، چونکە کارکردن لەگەڵ کانزا قورسەکان و قڕکەر و ماددە تیشکدەرەوەکان دەبێتە هۆی تێکچوونی سیستەمی زاوزێی نێرینە.

ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لەوەش تەمەن، سترێس و بەدخۆراکی هۆکاری دیکەی نەزۆکین، چونکە لەگەڵ تەمەندا چالاکی سپێرم کەمدەبێتەوە، ئەمەش ئەگەری نەزۆکی زیاد دەکات، فشاری بەردەوامیش بەشێوەیەکی نەرێنی کاریگەری لەسەر  هۆرمۆنەکان دەبێت.

ئەو پزیشکە ئامۆژگاری پیاوان دەکات، کە شێوازی ژیانی تەندروست پەیڕەو بکەن – واز لە جگەرەکێشان و مەی و ماددە هۆشبەرەکان بهێنن، ڕێجیم و وەرزشی هاوسەنگ پەیڕەو بکەن،بێگومان ڕاوێژ بە پزیشک بکەن کاتێک یەکەم نیشانەکانی نەزۆکی دەردەکەون.

کامالا هاریس بە فەرمی بوو بە کاندیدی دیموکراتەکان
پێت کامالا هاریس بە فەرمی بوو بە کاندیدی دیموکراتەکان
28 زیارەتکاری پاکستانی گیانیان لەدەستدا
دوات 28 زیارەتکاری پاکستانی گیانیان لەدەستدا
پەیوەندیدار