دوو درۆنی توركیا لە ئاسمانی هەرێم خرانەخوارەوە



 

هێزەكانی پاراستنی گەل “هەپەگە” ڕایدەگەیەنێت، لە زاپ و مەتینا دوو درۆنی توركیا خراونەتەخوارەوە و ئاشكراشی دەكات، لە چەند هێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر بنكەكانی توركیا 8 جەندرمە كوژراون و 12 جەندرمەی دیكە بریندار بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە زاپ و مەتینا چەندین چالاکییان ئەنجامداوە و لە چالاکییەکانیاندا، دوو درۆن خراونەتە خوارەوە و گورز لە سەنگەرێک وەشێندراو و داگیرکەرێکیش بریندار بوو.

ئاماژەی بەوەشكردووە، یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار لە نێوان ١٢ بۆ ١٨ی ئاب لە ناوچەی بەرخۆدانی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ هێرشی ئاسمانیان کردۆتە سەر مۆڵگەکانی سوپای داگیرکەری سوپای تورکی و هێزەکانمان لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان ٧ جار سوپای داگیرکەریان کردە ئامانج.

ئاشكراشی كردووە، لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنانە ٨ داگیرکەر کوژراون و ١١ داگیرکەر برینداربوون و زیانگەیەندراوە بە سیستەمی بەرگری ئاسمانی و ٦ خاڵی سەربازی سوپای تورک.

 

مووچەی فەرمانبەران زیاتر دوادەكەوێت
پێت مووچەی فەرمانبەران زیاتر دوادەكەوێت
دەزگای لوتکە: کۆچبەرە عێراقییەکان سوید بەجێدەهێڵن
دوات دەزگای لوتکە: کۆچبەرە عێراقییەکان سوید بەجێدەهێڵن
پەیوەندیدار