بەڕێوەبەرێتى خۆسەر: تورکیا نەیتوانیوە ئامانجەکانی لەناوچەکەدا بەدیبهێنێت



بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان لەبارەی هێرشەکانی تورکیاوە دەڵێت، “دەبێتە هۆی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە”.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کردنە ئامانجی دەوروبەری نەخۆشخانەی دڵ و چاو لە قامیشلۆ و ناوچەکانی شەهبا لە لایەن سوپای تورکیاوە، کە کوژران و برینداربوونی چەندین هاووڵاتی سڤیلی لێکەوتەوە، دەبێتە هۆی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە و گەشەپێدانی ناوچەکە پەکدەخات.

بەڕێوەبەرێتى خۆسەر ئاماژە بەوەشدەکات، هەماهەنگی تورکیا لەگەڵ رژێمی دیمەشق دەریدەخات، کە تا ئێستا نەیتوانیووە ئامانجەکانی بەدەستبهێنێت.

داواش لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات سنوورێک بۆ ئەو پێشێلکارییانە دابنێن و ڕێز لە یاسا و ڕێنماییە نێودەوڵەتییەکان بگرێت.

ماسی قیامەت و پەیوەندیی بە بوومەلەرزەکان، ڕاستی یان ئەفسانە؟
پێت ماسی قیامەت و پەیوەندیی بە بوومەلەرزەکان، ڕاستی یان ئەفسانە؟
جەمال کۆچەر: هیچ مەترسییەک لەسەر دواکەوتنی مووچە نییە
دوات جەمال کۆچەر: هیچ مەترسییەک لەسەر دواکەوتنی مووچە نییە
پەیوەندیدار