ڤیدیۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەری لەسەر دەروونمان چییە؟



ڕۆژنامەیەکی بەریتانی ئەنجامی توێژینەوەیەک بڵاودەکاتەوە، کە بەشێکی خەڵک بۆ ڕزگاربوون لە هەستی بێزاری پەنا دەبەنە بەر ڤیدیۆی کۆمەڵایەتییەکان، بەڵام بەپێچەوانەوە زیاتر دووچاری شڵەژانی دەروونی بوون.

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئەنجامی توێژینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە، لە کاتێکدا زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت ڕوو لە سایتە بەناوبانگەکانی وەک: تیک تۆک و یوتیوب دەکەن بۆ گەڕان بەدوای کورتە ڤیدیۆکاندا تا بێزاریان بڕەوێتەوە، بەڵام ئەنجامەکەی بۆیان پێچەوانە بووە.

توێژینەوەیەک دەریخستووە، زیادبوونی بێشووماری کورتە ڤیدیۆی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وایکردووە بەکارهێنەران زیاتر هەست بە بێزاری بکەن، لە کاتێکدا بەردەوام ڤیدیۆکان دەگۆڕن و دەگەڕێن بۆ ناوەڕۆکی سەرنجڕاکێشتر.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، تەنها هەواڵێک لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەس بووە بۆئەوەی وڵاتێکی گەورەی وەک بەریتانیا بخاتە ناو هەڕەشەیەکی جددییەوە، چەند ڕۆژێک دۆخی ئەمنی چەند شارێکیش کەوتە مەترسییەوە، دوای سەرهەڵدانی ئاژاوە و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژانە لەگەڵ پۆلیس و بەئامانجگرتنی کۆچبەران، لەوانە سووتاندن و لەناوبردنی موڵک و ماڵی خەڵک.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە ئەنجامەکانی ئەم دواییە لەگەڵ توێژینەوەکانی پێشوودا یەکدەگرنەوە و پشتڕاستی دەکەنەوە کە خەڵک ڕوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان مۆبایلە زیرەکەکان دەکەن بۆ نەهێشتنی بێزاری، بەڵام بەپێچەوانەوە زۆر کات وا دەکات دووچاری زیاتری شڵەژانی هەستەکانیان ببن.

ئەو زانیاریانەی لە ڕاپرسییەکەوە وەرگیراون کە ١٦٦ خوێندکاری زانکۆ بەشدارییان تێدا کردووە، ئاماژە بەوە دەکەن کە بەشداربووان هەستیان بە بێزاری زیاتر کردووە کاتێک ڕێگەیان پێدراوە لەناو کورتە ڤیدیۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بگەڕێن و سەیریان بکەن.

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە، لەکاتێکدا مرۆڤەکان ڤیدیۆکان خێراتر دەکەن، یان بەجێیاندەهێڵن، بۆ ئەوەی بێزار نەبن، بەڵام لە ڕاستیدا بەم ڕەفتارە زیاتر هەست بە بێزاری دەکەن.

جەمال کۆچەر: هیچ مەترسییەک لەسەر دواکەوتنی مووچە نییە
پێت جەمال کۆچەر: هیچ مەترسییەک لەسەر دواکەوتنی مووچە نییە
پێنج جۆری نوێی جاڵجاڵۆكە لە کوردستان دۆزرایەوە
دوات پێنج جۆری نوێی جاڵجاڵۆكە لە کوردستان دۆزرایەوە
پەیوەندیدار