هاتووچۆی سلێمانی چەند بڕیارێکی دەرکرد



هاتووچۆی سلێمانی چەند بڕیارێکی دەرکرد تایبەت بە وەستانی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان و دەڵێت”ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر تا کاتژمێر ٩ی بەیانی قەدەغەیە بێنە ناو شار”.

لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییان دەکات لە پێناو بەرژەوەندی گشتی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بە سەرپێچی هەژمار دەکرێت و لایەنی کەمتەرخەم و سەرپێچیکار ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە:
1. هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لە دەروازەی عەربەت – سلێمانی و هاتنە ناوەوەیان تاکاتژمێر (٩) ی سەر لەبەیانی قەدەغەیە.
2. بەهیچ شێوەیەک وەستانی ئوتومبیل بە ستوونی یان بە گۆشە لەسەر شۆستەو شەقامە سەرەکییەکان ڕێگەپێدراو نییە، وەک شەقامی بازنەیی مەلیک محمود، توی مەلیک، کانی با، سی مەتری هەواری تازە و ئیبراهیم پاشا.
3. وەستانی ئوتومبیل بەهەموو شێوەیەک لەناو فولکەکاندا قەدەغەیە.
4. وەستانی ئوتومبیل لەسەر شەقامی سەرەکی مەلیک محمود قەدەغەیە، واتە پێویستە لای راستی شەقامی خزمەتگوزاری بەکاربهێنرێت لەکاتی پێویستیدا بۆ وەستان یان سەرخستن و دابەزاندنی هاوڵاتییان.
5. وەستانی ئوتومبیل بە دوو ڕیز بەهیچ شێوەیەک ڕێگەی پێ نادرێت.
6. وەستانی ئوتومبیل بۆ فرۆشتنی سەوزەو میوە قەدەغەیە بەهاوکاری لەگەڵ تیمەکانی زیادەڕەوی ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکرێت.
تیمی هاتووچۆ لەو شوێنانە جێگیر دەکرێت کە ئاستەنگی زۆری لەسەرە بەمەبەستی کەمکردنەوەی گرفتی هاتووچۆ و ڕێکخستنی ڕەوشی شەقامەکان.

داواکارین لە هەموو لایەک پابەند بن بەم خاڵانەوە تا بەدووربن لە هەر سزایەکی یاسایی و دارایی

لەبارەی دواکەوتنی مووچە یەکگرتوو هۆشداریدا
پێت لەبارەی دواکەوتنی مووچە یەکگرتوو هۆشداریدا
ئەپڵ بەردەوامە و بزوێنەری ئاسایی خانەنشین دەبێت
دوات ئەپڵ بەردەوامە و بزوێنەری ئاسایی خانەنشین دەبێت
پەیوەندیدار