خوێندنی باڵا بۆ كاتی دەوام و ڕۆژانی شەممە بڕیاریدا



وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بڕیاریدا دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكان بە ناوچە كوردستانیەكانیشەوە بۆ ماوەی هەفتەیەك دوابخات و جەختیشدەكاتەوە، لە پشووی ڕۆژانی شەممەدا قەرەبووی خوێندنی ئەو چەند ڕۆژە بكرێتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لە گشتاندنێكدا بۆ زانكۆ و پەیمانگا حكومی و ئەهلییەكان ڕایگەیاندووە، دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی (2024- 2025) لە زانكۆ و پەیمانگا حكومی و ئەهلییەكان لە 10- 9- 2024ەوە بۆ 16- 9- 2024 دوادەخرێت.

ڕاشیگەیاندووە، هۆكاری دواخستنی پڕۆسەی خوێندن بەهۆی ئەوەوەیە، تاوەكو دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكان تێكەڵ نەبێت لەگەڵ تاقیكردنەوەی خوولی دووەمی پۆلی 6ی ئامادەیی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، كە لەناو هۆڵی زانكۆ و پەیمانگاكان ئەنجام دەدرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، قەرەبووی ئەو چەند ڕۆژەی خوێندن لە ڕۆژانی شەممەدا بكرێتەوە لەلایەن زانكۆ و پەیمانگاكانەوە.

قوباد تاڵەبانی ناوەندی فاوندەیشن هابی لە سلێمانی كردەوە
پێت قوباد تاڵەبانی ناوەندی فاوندەیشن هابی لە سلێمانی كردەوە
لە شارێكی كوردستان دوو ڕۆژ كرا بە پشوو
دوات لە شارێكی كوردستان دوو ڕۆژ كرا بە پشوو
پەیوەندیدار