فۆڕمی داواکاری کەسوکاری شەهیدان بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆکان ڕادەگەیەنرێت



وەزارەتی خوێندنی باڵا فۆڕمی داواکاری ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ حکومییەکان بۆ کەسوکاری شەهیدان بۆ ساڵی خوێندنی ساڵی 2024-2025 ڕاگەیاند.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فۆڕمی داواکاری ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە  ناوەندەکانی زانکۆ حکومییەکان بۆ کەسوکاری شەهیدانی بۆ ساڵی 2024-2025 خستەروو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی,چەند مەرج و ڕێنماییەکی بۆ  وەرگرتنی خوێندکاران دیاریکردووە کە پێویستە خوێندکار دەرچووی ساڵی ئێستا بێت و لەدایکبووی ساڵی 2000 بەدواوە بێت.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دەرچووانی ئامادەیی لە بەشی زانستی دەبێت (50) بژاردە پڕبکەنەوە، هەروەها ژمارەی پەیمانگاکانیان کە هەڵدەبژێران لە 10 کەمتر نەبێت،بەڵام  دەرچووانی بەشی ئەدەبی نابێت لە (25) هەڵبژاردن کەمتر بێت، هەروەک  بەشی هونەری نابێت (10) بژاردە کەمتربێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو داواکارانەی کە وارسی پلەیەکی شەهیدن، پێویستە سەردانی دەزگای شەهیدان و بەڕێوەبەرایەتییە سەر بە دامەزراوەکانی بکەن بۆ ڕەزامەندی داتاکانیان و  پێ سەلەماندن لەسەر دروستی زانیارییەکان.

ڕاگەیەندراوەکە ئەوەشی خستوەتەروو، کە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دەرچووان لە ڕێگەی پۆرتاڵی ئەلیکترۆنی بەشی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوونە بەناونیشانی :- (www.dirasat-gate.org)کە تا ڕۆژی پێنجشەممە 19/9/2024 بەردەوام دەبێت.

ژن لە سیاسەتدا ئەركەكەی سەد هێندە قورستترە
پێت ژن لە سیاسەتدا ئەركەكەی سەد هێندە قورستترە
کشتوکاڵی عێراق: تا کۆتایی 2025 ژمارەی دارخورماکان دەگاتە 22 ملیۆن
دوات کشتوکاڵی عێراق: تا کۆتایی 2025 ژمارەی دارخورماکان دەگاتە 22 ملیۆن
پەیوەندیدار