بکوژی خاوەن پێشانگاکە دەستگیرکرا



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی خاوەن پێشانگاکەی هەولێری ڕاگەیاند.

لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر، بکوژی هاووڵاتییەکەی شاری هەولێر دەستگیردەکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو ٢٠٢٤/٨/١٧ کاتژمێر ١٠:٣٠ لە شاری هەولێر، هاووڵاتییەک بەناوی ( ئەحمەد خۆشناو ) کە خاوەنی پێشانگای کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە، لەپڕۆژەی نیشتەجێبوونی(ئیسکانی نوێ) لە هەولێر کوژرا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وورد و دەستنیشانکردنی شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٨/١٨ توانیان بکەری تاوانەکە لە شاری سلێمانی دەستگیربکەن و ڕووبەڕوی یاسای بکەنەوە.

فەرمانبەرانی کوردستان قوربانی یەکەمن.. عێراق شەڕی “مووچە” دەکات
پێت فەرمانبەرانی کوردستان قوربانی یەکەمن.. عێراق شەڕی “مووچە” دەکات
500 کۆچبەر لە یەک ڕۆژدا گەیشتنە بەریتانیا
دوات 500 کۆچبەر لە یەک ڕۆژدا گەیشتنە بەریتانیا
پەیوەندیدار