لە عێراق ٣ ڕۆژ دەوام ڕادەگیرێت



سێ ڕۆژ دەوام لە دامودەزگاکانی حکومەت لە عێراق ڕادەگیرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پارێزگای بەسرە بڕیاریدا دەوامی فەرمی لە دامودەزگاکانیدا لە چوارشەممەی داهاتووەوە تا یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو ڕابگرێت.

ئەسعەد ئەلعیدانی، لە نووسینگەی پارێزگاری بەسرە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پارێزگاری بەسرە بڕیاریدا دەوامی فەرمی ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە و یەکشەممەی داهاتوو ڕابگرێت.

فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاگرتنی دەوام دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی هاووڵاتییان لە چلەی ئیمام حوسێن.

دادگای فیدڕاڵی لەسەر بودجە بڕیاری دا
پێت دادگای فیدڕاڵی لەسەر بودجە بڕیاری دا
نەقشبەندی: چارەسەری شێرپەنجە لە قۆناغەکانی سەرەتادا ئاسانترە و خەرجیشی کەمتر
دوات نەقشبەندی: چارەسەری شێرپەنجە لە قۆناغەکانی سەرەتادا ئاسانترە و خەرجیشی کەمتر
پەیوەندیدار