لە ٥ خولەکدا مۆبایلەکەت بارگاوی بکەرەوە



کۆمپانیای Realme کە بەرهەمهێنەری مۆبایلە زیرەکەکانە پەردەی لەسەر بارگاویکەرەوەیەک (شەحنێک) لادا، کە تەنها لە ماوەی 5 خولەکدا دەتوانێت مۆبایلەکە بە تەواوی شەحن بکاتەوە.

کۆمپانیای Realme چینی بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە تەکنەلۆژیای نوێی SuperSonic Charge دەتوانێت مۆبایل بە نزیکەی ٣٢٠ وات کارەبا شەحن بکاتەوە (واتە ١٦ هێندەی شەحنکەرەوەی ستانداردی ئایفۆن).

لە مەراسیمی 828 Fanfest لە شاری شنژن، کۆمپانیاکە پاترییەکی 4,420 میلی ئەمپێری نیشاندا لە ماوەی 4 خولەک و 30 چرکەدا بارگاوی دەکرێتەوە، بەڵام کۆمپانیای Realme تا ئێستا مۆبایلێکی زیرەکی نەخستۆتە بازاڕەوە کە بتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئەم بڕە هێزەدا بکات.

مۆبایلە زیرەکەکە دوای بەستنەوەی بە کارەبا بۆ ماوەی تەنها یەک خولەک گەیشتە 26% شەحنەکەی، لە ماوەی کەمتر لە دوو خولەکدا گەیشتە 50%.

بۆ مۆبایلێکی زیرەک کە پاتریەکەی کەمێک بچووکترە لە مۆبایلی Pixel 9ی نوێ، ئەمەش بە واتای شەحنکردنەوەی پاترییەکی تەواو بەتاڵ لە ماوەی کەمتر لە 5 خولەکدا دێت.

یەکێکی دیکە لە داهێنانە گەورەکان بریتییە لە “پاتری نوێی Realme کە 4 خانەی جیاواز بەکاردەهێنێت، کە هەریەکەیان دەتوانن لە یەک کاتدا بارگاوی بکرێنەوە”، کە بەگشتی بەرهەمهێنەرانی وەک ئەپڵ و سامسۆنگ پاتری تاک خانەیی هەڵدەبژێرن، چونکە هەڵگرتنی وزەی زیاتر لە شوێنێکی بچووکدا دابین دەکەن.

کۆمپانیای Realme بانگەشەی ئەوە دەکات، کە پاترییەکی گەورەتر لە توانای هەڵگرتنی 3349 میلی ئەمپێری ئایفۆن 15 پێشکەش دەکات.

لەسەرەتای ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای Realme ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد بۆ خێراترین شەحنکردنەوەی مۆبایلی زیرەک بە مۆبایلی GT Neo 5، کە دەتوانرێت لە ماوەی 9 خولەک و نیودا بارگاوی بکرێتەوە، بەهۆی بارگاویکەرەوەیەکی 240 واتەوە.

جێگای سەرنجە کە کۆمپانیای Realme ئاماژەی بەوە نەکردووە، کەی ئەم تەکنەلۆژیایە بە قەبارەیەکی گەورەتر دەخرێتە بازاڕەوە.

عێراق، لەهاوردەکردنی بۆمبی فرمێسک ڕێژدا، پیشەنگە
پێت عێراق، لەهاوردەکردنی بۆمبی فرمێسک ڕێژدا، پیشەنگە
وتەبێژی بەرەی تورکمانی: بەشداری هیچ دانوستانێکمان نەکردووە سەبارەت بە حکومەتی خۆجێی کەرکووک
دوات وتەبێژی بەرەی تورکمانی: بەشداری هیچ دانوستانێکمان نەکردووە سەبارەت بە حکومەتی خۆجێی کەرکووک
پەیوەندیدار