سێ لایەنی ئاگربەست لە غەززە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە



لە دانوستانەکانی میسر و قەتەر و ئەمریکا لەگەڵ ئیسڕائیل بەبێ بەشداری حەماس بۆ پێکهێنانی ئاگربەست لە غەززە، هەریەکە لە وڵاتانی ناوبژیوان ئاماژەیان بەوەداوە رێگا خۆش بووە بۆ پێکهێنانی ئاگربەست .

ئەمڕۆ هەینی، هەریەکە لە وڵاتانی ناوبژیوانی میسر و قەتەر و ئەمریکا راگەیانراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و تێێدا هاتووە، دانوستانەکان بۆ رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی ئاگربەست لەغەززە لە نێوان هەرسێ وڵات لەگەڵ ئیسڕائیلدا و بەبێ ئامادەبوونی حەماس، بە ئەرێنی بەڕێوەچوون.

ئاماژە بەوەش کراوە، پێش کۆتایی هەفتەی داهاتوو جارێکی دیکە بەرپرسانی باڵای میسر و قەتەر و ئەمریکا و ئیسڕائیل لە قاهیرە لەبارەی ئاگربەستی غەززەوە کۆدەبنەوە تاوەکو بتوانن بگەن بە رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی ئاگربەست.

ئەوەش خراوەتە روو، سەرجەم تیمە تەکنیکییەکان بەردەوام دەبن لە کارکردن لەسەر وردەکارییەکانی جێبەجێکردنی پێشنیاری ئەمریکا بۆ ئاگربەست و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی ماونەتەوە لەبەردەم ئاگربەستدا.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ئیسرائیل جارێکیتر داوای لە ئاوارەبوانی فەڵەستینی کرد ناوچەی دێر بەلەح بەجێ بهێلن چەنگە هێزەژکانیان هێرش دەکەنە سەر ئەو ناوچانە.

کوڕێکی هەنییە زانیاری لەسەر کوژرانی باوکی بڵاودەکاتەوە
پێت کوڕێکی هەنییە زانیاری لەسەر کوژرانی باوکی بڵاودەکاتەوە
زانا هۆڵەندیەکە هۆشداری بوومەلەرزەی بەهێز دەدات
دوات زانا هۆڵەندیەکە هۆشداری بوومەلەرزەی بەهێز دەدات
پەیوەندیدار