بۆ یەکەمجار لەمێژوودا تایلەند گەنجترین سەرۆکوەزیرانی هەڵبژارد



پەرلەمانی تایلەند، پییاتۆنگتارن شیناواترا، کچە بچووکەکەی تاکسین، کە لە ساڵی 2006 کودەتای سەربازی بەسەردا کرا و لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، وەک سەرۆک وەزیرانی نوێ هەڵبژێردرا.

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، پەرلەمانی تایلەند شیناواترا تەمەن 37 ساڵی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی حکومەت هەڵبژارد، بەمەش دەبێتە گەنجترین سەرۆکوەزیرانی وڵات و دووەم ژنە لەم پۆستەدا دوای ینگلۆکی خاڵۆزای.

هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ لەکاتێدایە  دوو ڕۆژ لەمەوبەر سریتا تاڤیسین، سەرۆک وەزیرانی پێشوو لەلایەن دادگای دەستوورییەوە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

پییاتۆنگتارن چوارەم ئەندامی خێڵی شیناواترایە کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا بووەتە سەرۆک وەزیران.

 

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی ئاشکرا کرا
پێت داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی ئاشکرا کرا
62کەس بەهۆی ڕووداوێکەوە بوونە قوربانی
دوات 62کەس بەهۆی ڕووداوێکەوە بوونە قوربانی
پەیوەندیدار