بومەلەرزەیەکی بەهێز تایوانی هەژاند



ناوەندی بوومەلەرزەزانی جیهانی تۆمارکردنی بومەلەرزەیەکی بەهێزی لە تایوان ئاشکرا کرد.

ناوەندی بوومەلەرزەزانی دەریای ناوەڕاستی ئەوروپی بڵاوی كردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بەهێز و بە گوڕی ٦.١ پلە بە پێوەری ڕێختەر دوورگەیەكی تایوانی هەژاند.

لە ڕاگەیاندراوی ناوەندەکەدا هاتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بەهێز و بە گوڕی ٦.١ پلە بە قوڵایی ١٠ كیلۆمەتر و ٢٣ كیلۆمەتر بەرەو باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری هوالیان بووە كە ژمارەی دانیشتووانەكەی نزیكەی ١٠٠ هەزار كەسە.

ناوەندەکان تا ئێستا هیچ زانیارییەكیان سەبارەت بە زیانە گیانی و ماددییەكان نەخستۆتەڕوو، و هیچ مەترسییەک بۆ ڕوودانی تسۆنامی لەو ناوچەیە نەخراوەتەڕوو.

جێێ سەرنجە تایوان بە یەکێک لەو واتانە دادەنرێت کە زۆرترین بوومەلەرزەی تێدا ڕوودەدات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەڵکەوتەکەی لەسەر رێڕەوی هێڵی بوومەلەرزەی جیهانییە و لەسەر دوو تاشی چالاکە.

 

62کەس بەهۆی ڕووداوێکەوە بوونە قوربانی
پێت 62کەس بەهۆی ڕووداوێکەوە بوونە قوربانی
مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
دوات مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار