تائێستا نزیکەی ملیۆنێک زیارەتکار هاتونەتە عێراق



لیژنەی باڵای ئەمنی عێراق ژمارەی زیارەتکارانی ئاشکراکرد کەلەماوەی ١٠ رۆژی ڕابردوودا هاتوونەتە عێراق و دەڵێت” لە ڕۆژانی داهاتوودا ژمارەی زیاتری زیارەتکاران دێنە عێراق”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ـی ئابی 2024، وتەبێژی لیژنەی ئەمنی عێراق عەمید میقداد میری، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیان “لە 5ی ئابی ئەمساڵەوە تا 14ی ئاب، بەنزیکەیی 900 هەزار زیارەتکار لە دەروازە وشکانی و ئاسمانییەکانەوە هاتوونەتە عێراق”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو 900 هەزار زیارەتکارە لە ڕێگەی شەش دەروازەی سنوورییەوە هاتوونەتە خاکی عێراق.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنی هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی پێشوازیی لە مەجید میر ئەحمەدی، جێگری وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندی یاوەری کرد، و مەبەستی سەردانەکەش برەودان بوو بە هەماهەنگیان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگا سنورییەکاندا بەمەبەستی سەردانیکردنی دەروازە نێودەوڵەتییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن (ڕەزای خوای لێ بێت).

“بەبێ غەززە دەوڵەتی فەڵەستین سەرناگرێت”
پێت “بەبێ غەززە دەوڵەتی فەڵەستین سەرناگرێت”
ئۆکراین لە کورسک،  ڕووسیاش لە دۆنێتسک پێشڕەوی دەکەن
دوات ئۆکراین لە کورسک، ڕووسیاش لە دۆنێتسک پێشڕەوی دەکەن
پەیوەندیدار