دادگاییکردنی تۆمەتباری سەرەکیی “دزیی سەدە” دواخرا



دادگاییکردنی نور زوهێر دواخرا کە تۆمەتباری سەرەکییە لە دۆسیەی “دزیی سەدە”دا.

بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە، نور زوهێر، تۆمەتبارى سەرەکی دزیی سەدە دادگایی بکرێت، بەڵام مستەفا سەنەد، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەران ڕایگەیاند، دادگاییکردنەکە، بەهۆى ئامادەنەبوون نور زوهێرەوە بۆ 27ی مانگ دواخرا.

پێشتر دادگاى ناوەندیى بەرەنگاربوونەوەى گەندەڵى، ئەمڕۆی بۆ دەستپێکردنی دادگاییکردنی نور زوهێر دەستنیشانکردبوو.

لە دزیی سەدەدا کە لە سەردەمی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراقدا ڕوویدا، بڕی سێ ترلیۆن و 700 ملیار دینار دزرا کە دواتر محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران گەڕاندنەوەی نزیکەی سێ ترلیۆنی ڕاگەیاند.

گومانیش دەکرێت پارە دزراوەکە زۆر زیاتر بێت لەوەی ڕاگەیەندراوە و هەندێل بە نزیکەی نۆ ترلیۆن دینار دەیخەمڵێنن.

هێرشی ئۆکراین بۆ سەر ناوچەی کورسکی ڕووسیا دۆخی شەڕی گۆڕی
پێت هێرشی ئۆکراین بۆ سەر ناوچەی کورسکی ڕووسیا دۆخی شەڕی گۆڕی
“هاوتاکردنی مووچە و پلەبەرزکردنەوە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو”
دوات “هاوتاکردنی مووچە و پلەبەرزکردنەوە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو”
پەیوەندیدار