وەزارەتی تەندروستی چەند بڕیارێکی بۆ پزیشی ئێشکگر دەرکرد



وەزارەتی تەندروستی بڕیارێکی دەربارەی پزیشکە ئیسکگرەکان دەرکرد و دەڵێت” لەکاتی ئێسکگرتنیان دەبێت نەخۆشخانەکان جێ نەهێڵن”.

لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم کە ئاڕاستەی سەرجەم بەرێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانی کردووە ئاماژە بەوەدەکات، بەهیچ شێوەیەک نابێت پزیشکی ئێشکگر لەڕۆژانی ئێشکگریدا لەنەخۆشخانەی تایبەت و سەنتەرو نۆرینگەی تایبەت دەوام بکات، بەڵکو دەبێت تەواوی کاتی ئێشکگری لەناو نەخۆشخانەی حکومی بمێنێتەوە.

بەپێی نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، پزیشکی ئێشکگر نابێت لەڕۆژی ئێشکگرتنیدا بەشێوەی پەیوەندی( on call  ) بێت و لەکاتی هەبوونی دۆخێکی لەناکاو پەیوەندی پێوە بکرێت، بەڵکو دەبێت بەردەوام لە نەخۆشخانە و بەشەکەی بێت.

دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:

بە گوژمەی 1 ملیار و 200 ملیۆن دینار لە هەولێر پێنج پرۆژە دروستدەکرێت
پێت بە گوژمەی 1 ملیار و 200 ملیۆن دینار لە هەولێر پێنج پرۆژە دروستدەکرێت
ڕووناکی و خوێن مێشوولە ڕادەکێشن؟
دوات ڕووناکی و خوێن مێشوولە ڕادەکێشن؟
پەیوەندیدار