ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

٦ هەڵەیی کوشندە کە لەسەر کار ئەنجامی دەدەیت و پەیوەندیەکانت لە ناو دەبات

خێزان

کاتێک لە فەرمانگەیەک یان کۆمپانیایەک کاردەکەیت گرنگە کە پەیوەندیەکی باشت لەگەڵ دوروبەرەکەت هەبێت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هەڵەی کوشندەیە کە پێویستە خۆتی لێبپارێزیت:

 

– هەوڵنادەیت کە دەوروبەرەکەت بناسیت و بەردەوام ناوەکانیان لەبیر دەکەیت

– بەشدار نابیت لە خۆشی و ناخۆشیەکان و ناوە ناوە شیرینیەک یاخود خواردنێکی خۆشیان بۆ ناهێنیت

– لە سۆشیال میدیا ئەدیان ناکەیت و هاوڕێت نین

– پەلە دەکەیت لە ناسینی کەسەکان و دەبیتە جێگای قسە و  باس

– کاتێک دوو کارمەند ناکۆکیان دەبێت، بێلاین نیت و پشتی یەکێکیان دەگریت، ئەمەش لە داهاتوو زیانت پێدەگەیەنێت

– گرنگی بە زمانی جەستە و هەستی بەرامبەرەکەت نادەیت

ژیاندۆستی

٩ زانیاری لەسەر شاری دوبەی، کە پێش ئەوەی گەشتی بۆ بکەیت کارت پێی دەبێت!

خێزان – ڕاوێژ کامەران

بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی ڤیزە قورس نییە و زیاتر لە چەند گەشتێکی ڕاستەوخۆ هەیە، هاوڵاتیانی کوردستان زۆرجار گەشت بۆ وڵاتی ئیماڕات و بەتایبەتی شاری دوبەی دەکەن، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕێنماییە کە دەتوانیت لەکاتی گەشتکردن بۆ دوبەی سوودی لێوەربگریت بەبێ ئەوەی پارەیەکی زۆر خەرجبکەیت:

 

– فڕۆکەکەت

سەرەتا گرنگە تیکتێکی فڕۆکەی هەرزان دەستبخەیت، لە ئێستادا هەرزانترین هێڵ  لە کوردستانوە هێڵی (فڕۆکەوانی عەرەبییە) کە بە نزیەکی (٢٥٠) دۆلارە بۆ هەردوو سەر و نرخەکەی بەپی ڕۆژ گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بەڵام ئەم هێڵە دەچێتە شاری (شاریقە) کە نیو کاتژمێرێک لە دوبەیەوە دورە، دەتوانیت لەوێوە بە پاس (نزیکەی ٧ هەزار بۆ نەفەرێک) یاخود بە تەکسی (نزیکەی ٣٠ هەزار دینار)  بچیتە هۆتێلەکەت لە شاری دوبەی.

بەڵام ئەم هێڵە هێڵی تێچویی هەرزانی پێدەوترێت و تەنها ٢٠ کیلۆت بۆهەیە لەگەڵ خۆتیدا بیبەیت، جگە لەوەی لە سەر فڕۆکە خزمەتگوزاری کەمە و لەفەیەکی سارد و بێتامت بۆ دەهێنن، بەڵام فڕۆکەکانی نوێیە و کێشەی سەلامەتی نییە.

 

– هۆتێلەکەت

بەر لە هەموو شت گرنگە بە ئۆنلاین هوتێل حجز بکەیت لە دوبەی، چونکە هەرزانترین هۆتێلی ٣ ئەستێرە لەو شارەدا بە ٨٠$ ە ، بەڵام گەر بە ئۆنلاین حیجزی بکەیت دەتوانیت لە هەمان هۆتێل بە ٤٠$ بمێنیتەوە، واتە نرخی ئۆنلاین زۆر هەرزانترە، بۆ ئەوەش پێویستە پشت بە ڤیزەکارت یاخود ماستەرکارت و هاوشێوەکانی ببەستیت.

باشترین ناوچە لە دوبەی بۆ ئەوەی هۆتێلی تێدا حیجز بکەیت ناوچەی (ڕەقە یاخود دێرە) یە، کە ناوچەیەکی گەشتیاری و قەرەباڵغە و وێستگەی میترۆیی لێیە کە لەوێوە دەتوانیت گەشتی تەواوی دوبەی بکەیت.

 

– زمان

ڕاستە تۆ بۆ وڵاتێکی عەرەبی دەچیت، بەڵام لە ڕاستیدا تۆ دەچیت بۆ پاکستان یاخود هیندستان یاخود فیلپینێکی مۆدێرن، چونکە بەدرێژایی گەشتەکەت مامەڵەت لەگەڵ ئەواندایە و بە دەگمەن هاوڵاتیەکی ئیماڕاتی دەبینیت (ئەویش مەگەر لە مۆڵ و شوێنە گرانبەهاکان)، بۆیە بۆ زمان پێویستت بە ئینگلیزی دەبێت چونکە خەڵکی دوبەی کەمتر عەرەبی بەکار دەهێنن یاخود هەر نایزانن.

 

– ئاسایش

بەگشتی دوبەی وڵاتێکی سەلامەتە و هیچ هەست بە مەترسی ناکەیت، دوکان و بازاڕەکان تا درەنگانی شەو کراوەیە و شارێکی پڕ جوڵەیە و ئۆتۆمبێلی پۆلیس بە بەردەوامی دەبینیت.

 

– بۆ کوێ بچیت؟

چەندین چالاکی جۆراوجۆر هەیە کە دەتوانیت لە دوبەی ئەنجامی بدەیت، لێرەدا ئاماژە بە هەندێکیان دەدەین، لە سەرجەم هۆتێلەکان دیسکێک هەیە کە تیکتی ئەم چالاکیانەت بۆ دەبڕن، یاخود دەتوانیت خۆت بە ئۆنلاین حیجزی بکەیت:

 

– چون بۆ بورجی خەلیفە و دوبەی مۆڵ  کە ناوچەیەکی زۆر مۆدێرنی شارەکەیە، گەر بتەوێت بچیەت سەر بورجلی خەلیفە بۆ نهۆمی ١٢٥ پێویستە نزیکەی ٥٠$ بدەیت، بۆ نهۆمی کۆتای بورجەکە نزیکەی ١٥٠$ دەدەیت، دەتوانیت خۆت بە میترۆ بچیت و لە وێستگەی (بورجی خەلیفە – دوبەی مۆڵ) داببەزیت.

– چون بۆ گەشتی سەفاری بیابان: یەکێکە لە چالاکیە گرنگەکان لە دوبەی، نرخەکەی نزیکەی ٥٠ هەزارە بۆ یەک کەس و گەر وریانەبیت زیاترت لێدەسەندرێت، بە ئۆتۆمبێل دەچیتە بیابانێک لە نزیک دوبەی و تا شەو لەوێ دەمینیتەوە و چەندین چالاکی جۆراوجۆریان هەیە.

– چون بۆ ناوچەی جومێرا، لە کەنار دەریایە و ناوچەیەکی مۆدێرنە و دەتوانیت بە میترۆ و دواتر بە ترام بۆی بچیت.

– چون بۆ پارکی miracle garden  کە پارکێکی گەورەی شاری دوبەیە و بە گوڵ و گوڵزاری ناوازە درووستکراوە، هاوکات چون بۆ پارکی  global village  کە ناوچەیەکی کلتوری وڵاتەکان و بازاڕێکی گەورەشە. هەردوو پارکەکە دورن لە لە شارەوە و گەر بە تەکسی بچیت بۆ هەر سەرێکی زیاتر لە ٣٠ هەزار دینارت لێدەستەنن، واتە ٦٠ بۆ ٧٠ هەزار بۆیە دەتوانیت بە میترۆ و پاس بچیت، پێویستە لە وێستگەی میترۆی (ئیتحاد یاخود مۆڵی ئیماڕات) داببەزیت و لەوێوە پاسی تایبەت هەیە بۆ هەردوو پارکەکە و بۆ کەسێک بە هەردووکی نزیکەی (٥ هەزار دەکات)

– سواربونی کەشتی لە کەناراوەکانی شاری دوبەی و چالاکیە دەریایەکان.

– گەشتی ئەبوزەبی: دەتوانیت لە هۆتێلەکەت گەشتی یەک ڕۆژەی ئەبوزەبی ببڕیت (بە ٥٠ هەزارە بۆ کەسێک) و بە پاس دەتبەنە ناوچە گەشتیاریەکانی شارەکە و مزگەوتی شێخ زاید و جیهانی فۆڕمیلا و هیتر..

– چەندین پارکی ئاوی و سەهۆڵ و  مۆزەخانە و چالاکی جۆراوجۆری دیکە هەیە کە دەتوانیت بە خواستی خۆت بۆی بچیت، دەتوانیت بۆ دۆزینەوەیان سوود لەم لینکە ببینیت. کلیک لێرە بکە 

 

– خواردن:

بەهۆی ئەوەی دوبەی هاوڵاتیەکانی زیاتر هیندی و پاکستانین، زۆربەی چێشتخانەکانیش خواردنەکانی ئەوانە، بۆیە ناچاریت زیاتر سوود لە ماکدۆناڵز و KFC وەربگریت (ژەمێک نزیکەی ١٠ هەزارە)، چێشتخانەیەکی کوردیشی لێیە لە ناوچەی ڕقە بەڵام نرخی گرانە و بۆ بەکارهێنانی بەردەوام نابێت، چونکە خواردنێکی ئاسایی لەوێ نزیکەی ٥٠ بۆ ٦٠ هەزار دینارە.

 

– بازاڕکردن:

لە دوبەی بەگشتی نرخی کەلوپەل و جلوبەرگ گرانە و باجی لەسەرە، جگە لەوەی هەر شتێک بکڕیت ٥٪ باجی حکومەتی لەگەڵدا دەدەیت، بۆ کڕینی دیاری و شتی هەرزان دەتوانیت بچیتە بازارە لۆکاڵیەکان لە ناوچەی ڕقە کە نرخەکانیان لە نێوان (١٠ بۆ ١٠ هەزاردایە) و گران نییە.

 

– هاتوچۆ

لە دوبەی چەندین ڕێگای هاتوچۆ هەیە، بەڵام میترۆ ئاسانترین و هەرزانترینیانە، میترۆکان زۆر پێشکەوتوون و پابەندن بە کاتی دیاریکراوەوە، نرخی مترۆ بە پێی وێستگەکەیە کە بۆی دەچیت و لەنێوان (١٥٠٠ بۆ ٢٠٠٠ و ٤٠٠٠)هەزاردایە، پێوستە کارتكی تایبەت بکڕیت بەناوی (نوێل) کە بۆ میترۆ و پاس بەکاری دەهێنیت.

 

نەخشەی میترۆی دوبەی لە مۆبایلەکەت دابەزێنە و سوودی لێوەربگرە.

 

– سزاکان:

لە دوبەی بۆ ڕێکخستنی کاروبارەکان سزای سەرپێچی زۆر داندراوە و بە هەموو شوێنێکدا هەڵواسراوە، گەر پیاوبیت و بچیتە بەشی تایبەت بە ژنان لە میترۆدا ئەوا پێویستە ٥٠$ غرامە بدەیت، بەهەمان شێوە بۆ زۆرێک لە شتەکانی دیکە ڕێنمایی و بڕی غرامەکە هەڵواسراوە.

 

تۆ چویت بۆ دوبەی؟ سەرنجی خۆتمان لەسەر ئەو شارە لە کۆمێنت بۆ بنوسە؟

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند هەنگاوێک بۆ ئەوەی کەسی بەرامبەرت دڵگران نەکەیت لە کاتی توڕەبوون

خێزان

مامەڵە کردن لەگەڵ کەسێکی تووڕەدا قورس نییە وەک ئەوەی زۆرێک بیری لێدەکەنەوە، تەنها پێویستی بە ئارام گرتن و مامەڵەیەکی درووست و گونجاوە بەپێی ئەو بارەی تێیدایە! خوێنەری 7 ڕێنمایی بن لەو بارەیەوە:

– وەک خۆت ئارامبە و پێویست ناکات تۆش لەبەرامبەرەکەت توڕەببیت، تۆنی دەنگت بەرز مەکەوە بەسەر کەسەکەدا، یان لەتاو توڕەیتدا تۆمەتی بۆ هەڵبەستیت یان جنێو هەڕەشەی لێبکەیت ئەمە گرفتەکە ئاڵۆزتر دەکات لە نێوانتاندا.

– کارامەیی گوێگرتنت بەکاربهێنە، بزانە کەسەکە هۆکاری توڕەبوونی لە چییەوەیە و باسەکە چییە بە تەواوی لە چییەوە دەستی پێکردووە تاوەکوو لە وردەکاری بابەتەکە بگەیت.

– بگەڕێ بەدوای خاڵی هاوبەشتاندا، لەوێوە دەست بە قسەکردن و موناقەشەکان بکەنەوە تاوەکوو توڕەیی کەسی بەرامبەرت نەمێنێت و گفتوگۆیەکی تەندروست ئەنجامبدەن.

– باسی شتی شەخسیتان مەکە چونکە ئەو مەوزوعە نابڕێتەوە، هەوڵ بدە باسی بابەتێکی تربکە کە دەزانیت مشتومڕەکە دەگۆڕێت.

– هەوڵ بدە لەڕێی نیشانەکانی زمانی جەستەوە هەڵسوکەوتت ئەرێنی و باشتر بکەیت، بۆ نمونە با پەیوەندی چاوتان بەهێزبێت لە نێوان یەکتردا، قاچ مەخە سەر قاچ و بەرامبەری دابنیشیت بەشێوازی کەسێکی باڵادەست، دەستەکانت مەکە بە مشتەکۆڵە چونکە ئەمە خاڵێ سلبییە.

– خۆت بخە جێگەی کەسی بەرامبەر لەکاتی توڕەبووندا، و بیربکەرەوە کاردانەوەت چی دەبوو گەر لەشوێنی ئەودابوویتایە کە ئەوی توڕە کردووە، تاوکوو باشتر لە حاڵەتەکە تێبگەیت.

– گەر هەستت بەخراپی کرد، ڕاستەوخۆ عوزربهێنەرەوە و داوای پێشنیارێکی لێ بکە تاوەکوو هەڵەکە چارەسەر بکەیت، ئەمە کورتترین ڕێگەیە تاوەکوو مشتومڕەکە چارەسەر بکەیت!

– ئاگاداری ئەوەبە کە هێمنی خۆت بپارێزیت و ڕێزی هەستەکانی بەرامبەرت بگریت، ئەمەش یارمەتی کەسی بەرامبەر دەدات کە هەست بکات توڕەی بوونەکەی کەم کاتەوە و بزانێت هەڵەیەکی کردووە گەر زیادەڕەوەی کرد.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

لۆگۆی کۆمپانیا بەناوبانگەکان یەکەمجار چۆن بووە؟ جیاوازیەکەی ببینە!

خێزان

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ لۆگۆی به‌شێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی جیهان له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربونیان بۆ ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان، ببینه‌ كه‌ لۆگۆكانیان چۆنه‌:

 

Coca-Cola

Lipton

LEGO

Adidas

Walt Disney

Starbucks

IKEA

McDonald’s

Apple

Burger King

Discovery

Instagram

Lay’s

Google

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 43
    43 86%
    43 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 4
    4 8%
    4 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 3
    3 6%
    3 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین