ئەمریکا ژێردەریاییەکی ئەتۆمی و کەشتیگەلێکی فڕۆکەهەڵگری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نارد



لەگەڵ هەڵکشانی مەترسییەکان لەسەر نزیکبوونەوەی وادی هێرشە چاوەڕوانکراوەکەی ئێران و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر ئیسرائیل، ئەمریکا ژێردەریاییەکەی ئەتۆمی و کەشتیگەلی فڕۆکەهەڵگری لینکۆڵنی بەرەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەوانە کرد.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند، ژێردەریایی “یو ئیس ئێس جۆرجیا”یان بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەوانەکرد کە بە وزەی ئەتۆمی کاردەکات و زیاتر لە 150 مووشەکی کروزی هەڵگرتووە.

ئەمریکا زۆر بە کەمی شوێن و ڕووگەی ژێردەریاییە ئەتۆمییەکانی ئاشکرا دەکات کە بەشێوەیەکی نیمچە نهێنی جموجوڵ دەکەن، بەڵام پێدەچێت ئەمجارە بە ئاشکراکردنی ئاڕاستەی ژێردەریاییەکە بیەوێت پەیامێکی هۆشداری بداتە ئێران کە خۆی بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل ئامادە دەکات.

ئەم ڕاگەیاندنەش دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا و یواف گالانتی هاوتا ئیسرائیلییەکەی هات کە ئەوەی دووەمیان دەربارەی ئامادەکارییەکانی ئێران و گروپە هاوپەیمانەکانی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتەکەی زانیاریی بە واشنتۆن گەیاند.

پێنتاگۆن ڕاشیگەیاند، ئۆستن فەرمانی داوە کەشتیگەلی فڕۆکە هەڵگری “یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن” بە زوویی بگاتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کەشتیگەلەکە چەندین فڕۆکەی شەڕکەری جۆری “ئێف 35 سی” هەڵگرتووە کە بە شەبەح ناسراوە و دەتوانێت خۆی لە ڕادارەکان بشارێتەوە.

چەند هەفتەیەکیشە کەشتیگەلی “یو ئێس ئێس سیۆدۆر ڕۆزفێڵت” گەیشتووەتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمەش توانای جەنگیی هێزەکانی ئەمریکای لە ناوچەکە زیاتر کردووە.

جگە لەوەش گروپی “یو ئیس ئێس واسپ”یش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراستن کە هەزاران سەربازیی مارێنز لەخۆدەگرێت و توانایان هەیە ئۆپەراسیۆنی تایبەت ئەنجام بدەن.

ڕووناکی و خوێن مێشوولە ڕادەکێشن؟
پێت ڕووناکی و خوێن مێشوولە ڕادەکێشن؟
ئاگرەکەی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرۆژیا کۆنتڕۆل کرا
دوات ئاگرەکەی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆرۆژیا کۆنتڕۆل کرا
پەیوەندیدار