بەلەمێكی كۆچبەران بە 52 سەرنشینەوە ژێرئاو كەوت



بەلەمێکی کۆچبەران بە زیاتر لە ٥٢ کۆچبەرەوە لەکاتی پەڕینەوەی بە کەناڵی ئینگلیزدا ژێرئاو کەوتووە و دوو کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە.

دەیڤ پارێس، وتەبێژی حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ بەلەمێکی کۆچبەران، کە زیاتر لە ٥٢ کۆچبەری تێدا بووە لەکاتی پەڕینەوەی بە کەناڵی ئینگلیزدا ژێرئاو کەوتووە و دوو کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی ٥٠ کۆچبەریش ڕزگار کراوان.

ڕاشیگەیاندووە، پەڕینەوە بە کەناڵەکەدا بە بەکارهێنانی بەلەمی بچووک مەترسیدارە و بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆچبەران لە بەکارنەهێنانی ئەو بەلەمانە و ڕێگریکردن لەو کەسانەی مامەڵە بە ژیانی کۆچبەرانەوە دەکەن.

هەر لە مانگەدا دوو ڕووداوی ژێرئاو کەوتنی بەلەم لە کەناڵی ئینگلیزیدا ڕوویانداوە، کە یەکێکیان ٨٥ کۆچبەری تێدا بووە و دووانیان گیانیان لەدەستدا و بەلەمەکەی دیکەش ٧١ کۆچبەری تێدا بووە و یەکێکیان گیانی لەدەستدا.

 

کاتی داواکردنی لێبوردن لەئێزدییەکان هاتووە
پێت کاتی داواکردنی لێبوردن لەئێزدییەکان هاتووە
وەزارەتی کۆچی عێراق: 300 خێزانی شنگال گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان
دوات وەزارەتی کۆچی عێراق: 300 خێزانی شنگال گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان
پەیوەندیدار