بانكی ناوەندی بڕیاری دیكەی دەربارەی دۆلار دەركرد و كوردستان دەگرێتەوە



پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو بۆچوونەی کە نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە یان دابەزیوە، نیشاندەرێکی دروست نییە و دەشڵێت: بە میكانیزمی نوێ‌ دۆلار دەدەین بە گەشتیاران لە بەغدا و نەجەف و بەسرە و هەولێر و سلێمانی و كەركوك.

عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، هیچ نیازێک نییە تاوەكو پێداچوونەوە بە نرخی دۆلار بکرێت و ئەو بۆچوونەی، کە نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە یان دابەزیوە، نیشاندەرێکی دروست نییە، چونكە بانکی ناوەندی ڕۆژانە زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی دەفرۆشێت.

ڕاشیگەیاندووە، هەموو کارەکانی گواستنەوەی بازرگانی دەرەکی لەلایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی کارامەوە پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت و كەناڵەكانی بۆ دراوی (چینی، تورکی، هیندستان و ئیماراتی) کردۆتەوە.

دەشڵێت: “نزیکبوونەتەوە لە میکانیزمێکی نوێی وردبینی بۆ بازرگانیکردن لە ڕێگەی دراوە بیانییەکانەوە”

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە نیویۆرک لە کۆتایی مانگی ئاب-دا كۆبوونەوە دەكرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەڵگرتنی سزاکانی سەر بانکەکان و پێداچوونەوە بە کارەکانی گواستنەوە

جەختیشی كردەوە، دۆلارەکە نادرێت بە گەشتیار تا دوای مۆری ڕۆشتن و میکانیزمە نوێیەکە گەرەنتی دەستڕاگەیشتن بە دۆلار بۆ گەشتیار 100% دەکات و لە بەغدا و پاشان نەجەف و بەسرە و هەولێر و سلێمانی و کەرکوک دەستمان پێکردووە.

عەللاق پێی وایە، “ئێمە سەرکەوتوو بووین لە کۆنتڕۆڵکردنی هەڵاوسان بە بەراورد بە وڵاتانی دیکە و تا کۆتایی ئەمساڵ دەگەینە 100%ی گواستنەوەی دەرەکی بەبێ ئەوەی لەڕێگەی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکاوە تێپەڕین”.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
پێت وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە
شاندێكی عێراق دەگاتە هەولێر و سلێمانی
دوات شاندێكی عێراق دەگاتە هەولێر و سلێمانی
پەیوەندیدار