وادەی دابەشکردنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان ڕاگەیەندرا



وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم وادەی دابەشکردنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانانی ڕاگەیاند و دەشڵێت”چیتر وەک مووچە نادرێت”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەچوارچێوەی ئەو پشتیوانیە داراییەی کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە دابین دەکرێت ، ڕۆژی پێنج شەممە٨ ی ئابی ٢٠٢٤ دەست بەدابەشکردنی هاوکاری مانگی ٧ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم برە پارەیە لێرە بەدواوە وەک هاوکاری دەدرێت بە هێزی پێشمەرگە و هیچ پەیوەندیەکی بە مووچەوە نیە.

دوێنێ میدیاکان وا بلاویانکردەوە کە ئەمڕۆ هاوکارییەکانی هاوپەیمانان دابەشدەکرێت، هەر ئەمڕۆ وەزارەتی پێشمەرگە سەرجەم ئەو هەواڵانەی بەناڕاست ناوبرد، لەلایەکی تریشەوە هەرئەمڕۆ میدیای نزیک لە یەکێتی بڵاویکردەوە کە بە هۆی ئەوەی یەکەیەکی پشتیوانیی خراوەتە سەر وەزارتی پێشمەرگە، ئەو 432 هەزار دینارەی دەدرایە هەر پێشمەرگەیەک بۆ 386 هەزار دینار کەمکراوەتەوە.

زاناکان نهێنیەکی خەوتنی دۆلفینەکان ئاشکرا دەکەن
پێت زاناکان نهێنیەکی خەوتنی دۆلفینەکان ئاشکرا دەکەن
لەهەولێر تەقینەوەیەک ڕوویدا
دوات لەهەولێر تەقینەوەیەک ڕوویدا
پەیوەندیدار