لەهەولێر تەقینەوەیەک ڕوویدا



ئەمڕۆ لە کارگەیەکی شیش لەهەولێر تەقینەوەیەک ڕوویدا و کەسێک گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ لە کارگەی ئاسنی لاجان لە شاری هەولێر تەقیینەوەیەک ڕوویدا و بەهۆیەوە کرێکارێکی هیندی گیانی لە دەستدا و دوو کرێکارى دیکەش برینداربوون.

یوسف کەریم، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە میدیای پارتی وتووە، “بەهۆی بڕینەوە و کارکردن بووە لەو ئاسنە کۆنانەی دەبرێنە کارگە بۆ تواندنەوە، دیارە گولـلەی کۆنی تێدابووە و تەقیوەتەوە”.

جێی ئاماژەیە ئەو کەسەی لە رووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە خەڵکی هیندستانە و لەو کارگەیە کاری کرددووە، هاوکات دوو بریندارەکەی تریش براونەتە نەخۆشخانە و ئەوانیش خەڵکی دەرەوەی عێراقن.

وادەی دابەشکردنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان ڕاگەیەندرا
پێت وادەی دابەشکردنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان ڕاگەیەندرا
وەزارەتی دارایی باجی لەسەر پیشەوەران هەڵگرت
دوات وەزارەتی دارایی باجی لەسەر پیشەوەران هەڵگرت
پەیوەندیدار