ئەمریکا کە خاوەنی بەهێزترین ئابووری جیهانەو 5.4 ملیۆن ملیۆنێر هەیە



ژمارەی ملیۆنێرەکانی جیهان 15 ملیۆن کەس تێدەپەڕێنێت، ئەوەش لە کۆی گشتی دانیشتووانی وڵاتێکی وەک ڕواندا زیاترە کە چڕترین ژمارەی دانیشووانی هەیە لە کیشوەری ئەفریقا.

ئەمریکا کە خاوەنی بەهێزترین ئابووری جیهانە، زیاتر لە سێیەکی ملیۆنێرەکانی جیهانیش لەخۆدەگرێت و زۆربەشیان لە ویلایەتی نیویۆرک کۆبوونەتەوە.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی “سی ئێن ئێن بزنس”، پێنج ملیۆن و 400 هەزار ملیۆنێر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا هەیە، ئەوەش لە کۆی گشتی دانیشتووانی ئێرلەندا زیاترە کە ژمارەیان 5.2 ملیۆن کەسە.

چین لە پلەی دووەمدا دێت کە 862 هەزار ملیۆنێری هەیە و ئەویش لە ژمارەی دانیشتووانی وڵاتێکی وەک گیونیا زیاترە کە دەکەوێتە ئەمریکای باشوور و ژمارەی دانیشتووانەکەی 814 هەزار کەسە.

ئەڵمانیا لە پلەی سێیەمدا دێت کە 806 هەزار ملیۆنێری هەیە و ژمارەی ئەوانیش لە دانیشتووانی بۆتان زیاترە کە دەکەوێتە کیشوەری ئاسیاوە و ژمارەیان 787 هەزار کەسە.

لە ژاپۆنیشدا 755 ملیۆنێر هەیە و لە پلەی چوارەمدا دێت، ژمارەی ئەوانیش لە دانیشتووانی لۆکسەمبۆرگ زیاترە کە 669 هەزار کەسن.

بەریتانیاش لە پلەی پێنجەمدا دێت کە 603 هەزار ملیۆنێری هەیە و ژمارەیان لە دانیشتووانی ماڵتا زیاترە کە 553 هەزار کەسن.

فەڕەنساش لە پلەی شەشەمدا دێت کە خاوەنی 506 ملیۆنێرە و ئەوانیش لە دانیشتووانی وڵاتی برۆنای کە 543 هەزار کەسن، زیاترن.

لە پلەی حەوتەمیشدا سویسرا دێت کە خاوەنی 428 هەزار ملیۆنێرە و ژمارەیان لە دانیشتووانی ئایسلەندا زیاترە کە 394 هەزار کەسن.

ئوسترالیا لە پلەی هەشتەمدایە کە 383 هەزار ملیۆنێری هەیە و لە ژمارەی دانیشتووانی وڵاتێکی وەک فاتوانا زیاترە کە دەکەوێتە زەریای هێمنەوە و دانیشتووانەکەی 335 هەزار کەسە.

کەنەداش کە لە پلەی نۆیەمدا دێت، خاوەنی 371 هەزار ملیۆنێرە و ژمارەیان لە دانیشتووانی بەربادۆس زیاترە کە دەکەوێتە زەریای ئەتڵەسییەوە و ژمارەیان 282 هەزار کەسە.

وەزارەتی دارایی باجی لەسەر پیشەوەران هەڵگرت
پێت وەزارەتی دارایی باجی لەسەر پیشەوەران هەڵگرت
“تەنانەت دوورە دەستترین خوێندنگاکانیش کتێبی نوێیان پێدەگات”
دوات “تەنانەت دوورە دەستترین خوێندنگاکانیش کتێبی نوێیان پێدەگات”
پەیوەندیدار