لە نووسراوە فەرمییەکاندا “قەرەھەنجیر بە ڕەبیع” ناودەبرێت



ژووری بازرگانی کەرکووک لە نوسراوە فەرمییەکاندا ناحیەی قەرەھەنجیر بە ڕەبیع ناودەبات، کە پێچەوانەی بڕیارێکی ئەنجومەنی پارێزگایە.

سەباحەدین ساڵح، بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی کەرکووک لە نوسراوێکدا کە بۆ یەکێتی پیشەسازانی عێراقی ناردووە، ناوی ناحیەی قەرەھەنجیر بە ڕەبیع ناودەبات کە لەسەردەمی ڕژێمی بەعس و لەچوارچێوەی سیاسەتی تەعریبدا ئەو ناوەی بەسەردا سەپێندرابوو.

بەکارھێنانی ناوی رەبیع بۆ ناحیەی قەرەھەنجیر، پێچەوانەی یاسا و بڕیارێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکە، کە پێشتر بە بڕیارێک ئەو ناوەی ھەڵوەشاندبووەوە.

ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک لە ١٦ی ئاداری ٢٠١٣ لە دانیشتنێکدا بڕیاریدا بە ھەڵوەشاندنەوەی ناوی رەبیع، کە رژێمی بەعس بەسەر ناحیەکەدا سەپاندبووی و ناوەکەی پێشووی بۆی گەڕاندەوە کە قەرەھەنجیرە.

 

ئیلۆن مەسک: ئێمە هەوڵی ئاشتیمان دا، بەڵام ئێستا شەڕ دەستی پێکردووە
پێت ئیلۆن مەسک: ئێمە هەوڵی ئاشتیمان دا، بەڵام ئێستا شەڕ دەستی پێکردووە
تۆمەتبارێك کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ژنان کردووە، دەستگیركرا
دوات تۆمەتبارێك کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ژنان کردووە، دەستگیركرا
پەیوەندیدار