لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە،١٠ هەزار سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و بریندار بوون



ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت، لە ڕاپۆرتێکدا، ئاشکرای کردووە؛ بەپێی داتاکانی بەشی چاکسازی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل، لە سەروەختی هێرشەکانی ٧ی ئۆکتۆبەر تائێسا و ماوەی چەند مانگی شەڕ لە کەرتی غەززە لانیکەم ١٠ هەزار سەرباز کوژراون یان بریندار بوون.

 

ڕۆژنامە ئیسرائیلیەکە ژمارەی ڕاستەقینەی کوژراو و برینداربووانی بە تەواوی دیاری نەکردووە، بەڵام ئاماژەی بەوەکردووە، مانگانە نزیکەی هەزار سەرباز دەچنە ناو سەنتەری چاکسازیی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیلەوە.

 

ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت، ئاماژەی بەوەشکردووە، یاسای درێژکردنەوەی خزمەتی ناچاری سەربازە ئاساییەکانی ناو سوپای ئیسرائیلی لە حاڵەتێکی بێزاری و نیشانەی پرسیاری گەورەدا جێهێشتووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە کنێست لەم هەفتەیەدا چووەتە پشووی هاوینەی خۆی بەبێ ئەوەی یاسای درێژکردنەوەی خزمەتی سەربازی بە حاڵێک بگەیەنێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم نێوەندەدا توڕەیی زۆرێک لە سەربازەکان سەریهەڵداوە، کە بڕیارە مانگی داهاتوو لە خزمەت ببەخشرێن زیاتر، بەتایبەتی ئەوانەی نزیکەی ١٠ مانگی لەسەریەکە لە بەرەکانی شەڕی کەرتی غەززەن.

 

ڕۆژنامەکە لە زاری باوکی یەکێک لە سەربازانی لیوای نەهال کە ئێستا لە شاری ڕەفەحی کەرتی غەززەیە، نووسیویەتی: لە مێژووی شەڕەکانی ئیسرائیلدا هیچ کاتێک دۆخێکی وا بەرۆکی خزمەتی سەربازی نەگرتووە، تەنانەت لە ساڵی ١٩٤٨یشدا بەم جۆرەی ئێستا نەبووە.

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەو سەربازە ژنانەی لە بەرزاییەکانی باکووری جۆلان وەک جاودێر نیشتەجێکراون، ئاگادارکراونەتەوە کە ٤ مانگی دیکە دەبێت خزمەت بکەن، هەرچەندە بڕیار بوو مانگی داهاتوو لەخزمەت ببەخشرێن.

 

دەستەی دادوەریی عێراق، “تەڤگەری ئازادی” هەڵوەشاندەوە
پێت دەستەی دادوەریی عێراق، “تەڤگەری ئازادی” هەڵوەشاندەوە
مووشەکی ئێران و بەرگریی ئیسرائیل، کامیان سەردەکەوێت؟
دوات مووشەکی ئێران و بەرگریی ئیسرائیل، کامیان سەردەکەوێت؟
پەیوەندیدار