مەرجەکانی سەلامەتی لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سۆران دابیندەکرێت



بە لەبەرچاوگرتنی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ساڵی ڕابردوو، تیمەکانی بەرگری شارستانی مەرجەکانی سەلامەتی لە بینا و باڵەخانەکانی بەشە ناوخۆییەکانی قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆی سۆران دابیندەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، بینا و باڵەخانەکانی بەشە ناوخۆییەکانی قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆی سۆران بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئامادە دەکرێت، بەمەبەستی دابینکردنی گشت مەرجەکانی سەلامەتی بۆ پاراستنی گیانی قوتابیان و مامۆستایان لە کاتی بوونی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو.

ئاماژەی بەوەشکرد، جەخت دەکەینەوە لەسەر هەبوونی گشت مەرجەکانی سەلامەتی بەشێوەیەک کە بتوانرێ بە ئاسانی کۆنتڕۆلی ڕووداوەکان بکرێت و قوتابیان بە سەلامەتی ڕزگاربکرێن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی 8ی کانوونی یەکەمی 2023 لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە سۆران کە ژمارەیەک قوتابی، مامۆستا و هاووڵاتی ئاسایی تێیدا نیشتەجێبوون، 14 کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسێکی دیکەش برینداربوون.

 

سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش لە ژێر فشاری خۆپیشاندەراندا وڵاتەکەی بەجێهێشت
پێت سەرۆک وەزیرانی بەنگلادیش لە ژێر فشاری خۆپیشاندەراندا وڵاتەکەی بەجێهێشت
سەلامی هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات
دوات سەلامی هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات
پەیوەندیدار