لە مانگێکدا 770 زیندانی لە عێراق ئازادکراون



بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دادی عێراق لە مانگی تەمموزدا 770 زیندانی ئازادکراون، بەڵام تەنها ٪10 یان ژنن.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دادی عێراق ژمارەی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد کە لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا ئازادکراون، “بە نزیکەی 770 زیندانی ئازادکراون، کە  1%ی کۆی ژمارەی سزادراوانی زیندانەکانی عێراق پێکدەهێنێت”.

دەستەی چاکسازی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ژمارەی ئەو زیندانیانەی لە 1ی تەمموزی 2024 تاوەکو 31ی تەمموزی 2024 لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی لە بەغدا و پارێزگاکان ئازادکراون، ژمارەیان 770 کەس دەبێت.

ڕاشیگەیاند، لەو ژمارەیەش 78 زیندانی ژن و 689 زیندانی پیاو ئازادکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڕێوەبەرایەتییەکە بەردەوام بەدواداچوون بۆ میکانیزمی ئازادکردن دەکات، دوای کۆتاییهاتنی هەموو ڕێکارە یاساییەکان.

کێشەی کارەباکەی ئاوی سلێمانی چارەسەر کرا
پێت کێشەی کارەباکەی ئاوی سلێمانی چارەسەر کرا
 بەهۆی ڤایرۆسێکەوە “باری نائاسایی نێودەوڵەتی” ڕادەگەیەنرێت
دوات  بەهۆی ڤایرۆسێکەوە “باری نائاسایی نێودەوڵەتی” ڕادەگەیەنرێت
پەیوەندیدار