خاوەن پێداویستییەكی تایبەت ئاگری دارستانەكان دەكوژێنێتەوە



یونس فەیزی، وەرزشوانی خاوەن پێداویستیی تایبەتی كورد بەشداری لە كوژراندنەوەی ئاگری دارستانەكانی سەلاسی باوەجانی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەكات.

یونس فەیزی، خەڵكی پیرانشار، بە هۆی تەقینەوەی مین هەردوو قاچی خۆی لەدەستداوە و وەك كەمئەندامی ٧٠٪ ناسێندراوە، كە بە ئیرادەیەكی بەهێزەوە خۆی گەیاندووەتە نێو چالاكانی ژینگەپارێزی تا لە كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگری دارستانەكانی سەلاسی باوەجانی یارمەتییان بدات.

یونس فەیزی، تا ئێستا مەدالیای زێری لە وەرزشەكانی مەلەوانی، ئەسپ سواری، پرێسی سینگ و بەلەم سواری لە ئاستی ئێراندا بە دەستهێناوە و هەروەها توانیویەتی بگاتە سەر لوتكەی شاخی دەماوەند، كە بەرزترین لووتكەی ئێرانە.

ئاگری دارستانەكانی سەلاسی باوەجانی ماوەی پێنج ڕۆژ كەوتۆتەوە و تا ئێستا بەردەوامە، ئەم ئاگرە تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ هێكتار لە دارستان و لێرەوارەكانی ئەم ناوچەیەی لەنێو بردووە.

کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی لە شەقامێکی تر دانرا
پێت کامێرای تۆمارکردنی تیژڕەوی لە شەقامێکی تر دانرا
خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسێتی کرا
دوات خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای باری کەسێتی کرا
پەیوەندیدار