بارزانی لەگەڵ عەرەب و توركمانی كەركوك كۆبووەوە



سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی كوتلەی عەرەبی و توركمانیی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك و ژمارەیەك پارلەمانتار و سەركردەی سیاسی بە سەرۆكایەتیی خەمیس خەنجەر دەكات.

بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەك شەممە 4ی ئابی 2024 لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی كوتلەی عەرەبی و توركمانیی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك و ژمارەیەك پارلەمانتار و سەركردەی سیاسی بە سەرۆكایەتیی خەمیس خەنجەر كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەروەها دۆخی كەركوك و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی پرسی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی و هەڵبژاردنی پارێزگاری كەركوك و دیاریكردنی پۆستە ئیدارییەكانی تری كەركوك ئاڵۆگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە، كە “پێویستە چارەسەرەكان بە ئاڕاستەی ڕەچاوكردنی مافی سەرجەم پێكهاتەكانی كەركوك و لە خزمەت پاراستنی سەقامگیری و ئارامیی ئەو شارە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان و بوژانەوەی كەركوك بێت ئەویش لە چوارچێوەی تەوافق و كۆدەنگیی نیشتیمانی”.

 

قەڵەوی ڕەنگە ببێتە هۆی مردنی کۆرپەلە
پێت قەڵەوی ڕەنگە ببێتە هۆی مردنی کۆرپەلە
وەزیری دارایی:بانکی TBI وەڵامی پەیوەندییەکانمان نادەنەوە
دوات وەزیری دارایی:بانکی TBI وەڵامی پەیوەندییەکانمان نادەنەوە
پەیوەندیدار