واتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات



واتسئەپ بەنیازە تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد بکات بە ناوی “double tap” کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە خێرایی وەڵامی نامەکان بدەنەوە، هاوشێوەی ئەپڵیکەیشنی ئینستاگرام.

ماڵپەڕی “WABetainfo” بڵاویکردووەتەوە کە ئەم تایبەتمەندییە هێشتا لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە لەسەر ئامێرەکانی ئەندرۆید، بەو پێیەی وەشانی تاقیکاری ڕێگە دەدات لە ڕێگەی بانگهێشتنامە سنووردارەکان و بەشداریکردن لە بەرنامەی “WhatsApp Android beta” بۆ تاقیکردنەوەی تایبەتمەندییە نوێیەکە.

ماڵپەڕەکە دەشڵێت:”ئەم تایبەتمەندییە ڕێگەت پێدەدات بە خێرایی وەڵامی نامەکان بدەیتەوە، لەوانە وێنە، ڤیدیۆ و GIF، بەبێ ئەوەی شاشەی چات دەربچیت، ئەمەش هاوبەشیکردن و کارلێککردن ئاسانتر و ئاسانتر دەکات”.

لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندییەوە بەکارهێنەران دەتوانن کاردانەوەی خێرا زیاد بکەن بۆ پەیامە وەرگیراوەکان، کۆمێنت لەسەر وێنەکان، هەندێک کلیپی ڤیدیۆیی، یان ئەنیمەیشنەکان، بە مەرجێک وەڵامەکە ڕاستەوخۆ لە شاشەی نمایشەوە بێت.

ئەگەر بەکارهێنەر بیەوێت ئیمۆجییەکی جیاواز جگە لە دڵ زیاد بکات، هێشتا پێویستی بە فشارێکی زۆر دەبێت لەسەر نامەکە بۆ کردنەوەی باری کارلێککردن و هەڵبژاردنی ئیمۆجی دڵخوازەکەی.

ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا هێشتا لە قۆناغی تاقیکاریدایە، و پێشبینی دەکرێت لە هەفتە یان چەند مانگی داهاتوودا بۆ هەموو بەکارهێنەران بەردەست بێت.

دژەتیرۆر تیرۆرستێک له‌ چه‌مچه‌ماڵ دەستگیر دەکات
پێت دژەتیرۆر تیرۆرستێک له‌ چه‌مچه‌ماڵ دەستگیر دەکات
عێراق پەرە بە کێڵگە نەوتییەکانی دەدات
دوات عێراق پەرە بە کێڵگە نەوتییەکانی دەدات
پەیوەندیدار