محەمەد زەیف… پیاوە نۆ ڕۆحەکە کێ یە؟



دوو هەفتە لەمەوبەر سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر ناوچەی ئەلمەواسی لە نزیک خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە، بەرپرسی باڵی سەربازی حەماس، محەمەد زەیفیان، کردۆتە ئامانج.

 

دوای هێرشەکە سوپا پشتڕاستی کردەوە محەمەد، لەگەڵ دەیان فەلەستینی دیکەدا ئامانجی هێرشەکەیان بووە.

 

لە کاتی هێرشەکەدا، کە لە ١٣ی تەمموزدا ڕوویدا، ڕۆژنامەی “ئۆرشەلیم پۆست”ی ئیسرائیلی ڕایگەیاندبوو، “تا ئێستا ڕوون نییە کە ئایا محەمەد زەیف بریندار بووە یان نا، و بارودۆخی نادیارە”.

 

دواتر سامی ئەبو زوهری سەرکردە لە بزووتنەوەی حەماس، سەرجەم هەواڵ و راپۆرت و دەنگۆکانی میدیای ئیسرائیلی بە قسەی پوچ ناوبرد، کە ئاماژە بەوە دەکەن محەمەد زەیف  کراوەتە ئامانج.

 

محەمەد زەیف کێیە؟

ناوی محەمەد ئەلمەسرایە، لە ساڵی ١٩٦٥ لە کەمپی پەنابەرانی خان یونس لە کەرتی غەززە لە دایک بووە.

دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٨٧ لە ڕاپەڕینی یەکەمدا پەیوەندی بە بزووتنەوەی حەماسەوە کرد، بە محەمەد زەیف ناسرا.

تەنها دوو ساڵ دوای ئەوەی پەیوەندی بە بزووتنەوەی حەماسەوە کرد، دەستگیرکرا و ١٦ مانگ لە زیندانەکانی ئیسرائیل مایەوە.

محەمەد زەیف پەرەی بە تۆڕی تونێلی حەماس لە کەرتی غەززە داوە، هەروەها پەرەی بە شارەزایی خۆی لە بواری “دروستکردنی بۆمب” داوە.

لە ئەنجامی هەوڵەکانی پێشووتر بۆ تیرۆرکردنی، چاوێکی لە دەست داوە و بە سەختی قاچی بریندار بووە.

دوای ئەوەی لە چەندین هەوڵی تیرۆرکردن ڕزگاری دەبێت، لایەنگرانی لە غەززە نازناوی “پیاوی نۆ ڕۆحیان” لێنا.

دەوترێت محەمەد زەیف پلانی زۆربەی هێرشەکانی حەماسی لە ٧ی ئۆکتۆبەردا داڕشتووە.

 

لە نوێترین زانیاریدا، ڕۆژنامەی “مەعاریف”ی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە؛ سوپای ئیسرائیل “گەشبین” ە، بە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی ئەلمەواسی و بە ئامانجگرتنی محەمەد زەیف، بەپێی ئەوەی ناوبراو لەناو کۆمەڵگەکەدا خۆی حەشارداوە و ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی هەڵمەتێکی بۆردومانی بەرفراوانیان بە فڕێدانی دەیان تۆن بۆمب دەستپێکردووە و پشتڕاستبووەتەوە کە ڕافی سەلامە فەرماندەی لیوای خان یونس شانبەشانی محەمەد زەیف لە ئامانجەکانی هێرشی ئیسرائیل بووە و دەستبەجێ کوژراون.

ئێران: “وەڵامی تیرۆرکردنی ھەنییە دەدەینەوە”
پێت ئێران: “وەڵامی تیرۆرکردنی ھەنییە دەدەینەوە”
دوو تۆمەتباری “دزیی سەدە” دەستگیرکران
دوات دوو تۆمەتباری “دزیی سەدە” دەستگیرکران
پەیوەندیدار