عەلی باپیر: زەمینە بۆ دروستبوونی گۆڕانکاریی لە هەرێمی کوردستاندا خۆش بووە



سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕایدەگەیەنیت کە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیش زەمینەی گۆڕانکاریی لە هەرێمی کوردستاندا لەبارە و ڕەخنەش لە حکومڕانی پارتی و یەکێتی دەگرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند، 32 ساڵە دوو حزبی عەلمانی و لەوەش بچووکتر، بەڵکو دوو ماڵ و بنەماڵە ئەم وڵاتە بەڕێوەدەبەن.

وتیشی: “حەیفە چیتر میللەت چاوەڕی بکات کە بە خێر و بێرییەوە هی دوو سێ ماڵ بێت و پێویستە بە دەنگ بێین و نابێت چیتر ئەم وڵاتە ئاوا بەڕێوەببرێت”.

سەرۆکی کۆمەڵ ڕاشیگەیاند، ئەوەی ئێستا هەیە دۆخێکی نائاساییە و دەبێت بیگۆڕین، بە تایبەتیش کە ئێستا بەرەو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەچین و لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیش زەمینە بۆ گۆڕانکاریی خۆش بووە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا عەلی باپیر باسی لە ڕووداوی کوشتنی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس کرد و داوای لە ئێران کرد کاردانەوەکەی بەرامبەر بە ئیسرائیل لە ئاستی تاوانەکەدا بێت، چونکە هەنییە میوانی تاران بووە.

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری داواشی لە ئافرەتان کرد “چاو لە ئافرەتانی فەڵەستین بکەن کە چەند شێرژن و خۆڕاگرن و چ کەڵەپیاوانێکیان پەروەردە کردووە”.

مارماسی، کەسێک دەکوژێت و دەیانی دیکە ژەهراوی دەکات
پێت مارماسی، کەسێک دەکوژێت و دەیانی دیکە ژەهراوی دەکات
خێزانە ئاوارەکانی شنگال بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان کاری کشتوکاڵی دەکەن
دوات خێزانە ئاوارەکانی شنگال بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان کاری کشتوکاڵی دەکەن
پەیوەندیدار