کاتی دەوامی پزیشک و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەک دەگۆڕێت



بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتییان و چارەخوازانی گورچیلەی سنووری چەمچەماڵ دەکاتەوە، کە لە سبەی پێنجشەممە (٢٠٢٤/٨/١) ەوە کاتی دەوامی پزیشک و کارمەندانی سەنتەری گورچیلەی دەستکردی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دەگۆڕێت.

ئاماژەی بەوەکرد، دەوامی کارمەندان بۆ ماوەی مانگێک لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆوە دەستپێدەکات بۆ ١٢ی شەو، لەبەر هۆکاری گوڕینی خشتەی پێدانی کارەبا لە سنوورەکە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە وادەی ششتنەوەی گورچیلەیان بۆ دانراوە لەو مانگەدا دەبێت لەو کاتەدا سەردان بکەن.

 

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای تیرۆرکردنی هەنییە دانیشتنێکی بەپەلە ئەنجام دەدات
پێت ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای تیرۆرکردنی هەنییە دانیشتنێکی بەپەلە ئەنجام دەدات
ئاسایش ڕێگایەکی دزیکردن لە هاووڵاتییان ئاشکرا دەکات
دوات ئاسایش ڕێگایەکی دزیکردن لە هاووڵاتییان ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدار