فرۆشتنی جۆرێکی سەوزە لە بازاڕەکاندا قەدەغەکرا



لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بۆ بەدواداچوون و کۆنترۆڵکردنی پەتای سکچوون پێکهێنرا، هاوکات فرۆشتنی ئەو سەوزانە قەدەغە کرا کە بە ئاوی قورس ئاودەدرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون و كۆنترۆڵكردنی پەتای سكچوون لەسەر ئاستی (بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی) بە (لێپرسراوێتی بەڕێوەبەری خۆپاراستن)، (ئەندامێتی بەڕێوەبەری كارگێڕی)، (لێپرسراوانی هۆبە پەیوەندیدارەكان) پێکهێنرا.

ئاماژەی بەوەکرد، کاری لیژنەکە بڵاوكردنەوەی پەیامی هوشیاری و خۆپارێزی لە نەخۆشی سكچوون دەبێت، لەگەڵ زیادكردنی وەرگرتنی نمونەی ئاو بەتایبەتی لە ئاوی شەمعەكان و تەنكی سەرەكی ئاوی پرۆژەكان و ئاوی ماڵان و پشكنینیان، جەخت كردنەوە لەسەر قەدەغەكردنی فرۆشتنی ئەو سەوزانەی بە ئاوی قورس (ئاوەڕۆ) ئاودەدرێن.

ئەوەشی خستەڕوو، چاودێری تەندروستی لە ڕێستۆرانت و شوێنە گشتیەكاندا توند دەکرێتەوە، جەخت لە فرۆشیارانی شەربەت و ساردەمەنی دەکرێتەوە بۆ بەكارهێنانی ئاوی پاك و وەرگرتنی نمونەی زیاتر بۆ پشكنین.

ڕاشیگەیاند، جەخت دەکرێتەوە لەسەر پشكنینی نموونەی وەرگیراو لە نەخۆشانی توشبوو بە سكچوون.

ئاسایش ڕێگایەکی دزیکردن لە هاووڵاتییان ئاشکرا دەکات
پێت ئاسایش ڕێگایەکی دزیکردن لە هاووڵاتییان ئاشکرا دەکات
ناتانیاهۆ: دەزانین چەند رۆژێکی سەخت لەبەردەمماندایە
دوات ناتانیاهۆ: دەزانین چەند رۆژێکی سەخت لەبەردەمماندایە
پەیوەندیدار