ناتانیاهۆ: دەزانین چەند رۆژێکی سەخت لەبەردەمماندایە



سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت” هەموو ئەوانە دەکەینە ئامانج کە دەیانەوێت دەستیان بە ئیسرائیل بگات”.

بنامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل کەمێک لەمەوبەر لە وتەیەکیدا رایگه‌یاند، هەموو ئەوانە دەکەینە ئامانج کەدەیانەوێت هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل و ئامادەین بۆ هەموو سیناریۆکان. دەزانین چەند رۆژێکی سەخت لەبەردەمماندایە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە سێ بەرەدا هێرشمان دەستپێکرد، و دوێنێش جێگری نەسروڵڵامان لە لوبنان کوشت و ئەویش بەرپرسیار بوو لە هێرشەکانی باکوور بۆ سەر هاوڵاتیانمان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ڕۆژانی سەخت لەپێشمانە لەگەڵ چەندین ئاڵەنگاری سەخت”.

جەختیشی لەوە کردەوە “ئێمە ئامادەین بۆ هەموو سیناریۆکان و هەموو هەڕەشەکان، هەروەها لەژێر هیچ فشارێکی ناوخۆیی و دەرەکی ڕاناوەستین تا هەموو ئەو کەسانەی زیان بە ئیسرائیل دەگەیەنن لەناو نەبەین”.

ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەدا کە “ئیسرائیل “زەبری کوشندە”ی لە بریکارەکانی ئێران گەیاندووە، ئێمەش هەموو دەستکەوتەکانمان بەدەستهێنا، چونکە تەسلیم نەبووین.

فرۆشتنی جۆرێکی سەوزە لە بازاڕەکاندا قەدەغەکرا
پێت فرۆشتنی جۆرێکی سەوزە لە بازاڕەکاندا قەدەغەکرا
چارەنووسی حەماس دوای تیرۆر کردنی (هەنییە)
دوات چارەنووسی حەماس دوای تیرۆر کردنی (هەنییە)
پەیوەندیدار