تاران؛ تاوتوێی پرسی تیرۆرکردنی “ئیسماعیل ھەنییە” دەکات



لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەبارەی تیرۆرکردنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل ھەنییە، ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند؛ کە لە ئاکامی ھێرشێکی ئیسرائیلدا، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکەیان ئیسماعیل ھەنییە لە شوێنی مانەوەی خۆی لە تاران دوای بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرکۆماری نوێی ئێران، کوژراوە.

 

ئاژانسی ھەواڵی فەرمی ئێران بڵاوی کردەوە؛ وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران، ئیبراھیم ڕەزایی ڕایگەیاندووە؛ ئەمڕۆ لیژنەکەیان، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەمنی لەبارەی ئەو ھێرشە تیرۆریستییەی کە بووە ھۆی تیرۆرکردنی ئیسماعیل ھەنییە، ئەنجام دەدات.

 

ئیبراھیم ڕەزایی ئاماژەی بەوەشداوە،بەرپرسانی ئێران بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لەبارەی تیرۆرکردنی ئیسماعیل ھەنییە لە تاران.

وردبینیکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران و داهاتەکانی هەرێم تەواو بوو
پێت وردبینیکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران و داهاتەکانی هەرێم تەواو بوو
عێراق: “تیرۆرکردنی ئیسماعیل ھەنییە دەبێتە مایەی ھەڕەشە بۆسەر ناوچەکە”
دوات عێراق: “تیرۆرکردنی ئیسماعیل ھەنییە دەبێتە مایەی ھەڕەشە بۆسەر ناوچەکە”
پەیوەندیدار