ئێران سێ ڕۆژ ماتەمینی بۆ هەنییە ڕاگەیاند و هەڕەشەش لە ئیسرائیل دەکات



ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنی کوشتنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە ئیسرائیل دەکات و سێ ڕۆژیش پرسەی بۆ ڕاگەیەندرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆماری ئیسلامی ئێران دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند لە سبەینێوە تاوەکو شەممەی داهاتوو لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا پرسەیە.

لە لایەکی دیکەشەوە، عەلی خامنەئی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە  “ڕێبەری ئازا و  موجاهیدی دیاری فەلەستینی بەڕێز ئیسماعیل هەنیە بەرەبەیانی شەوی ڕابردوو شەهید بوو و بەرەی گەورەی بەرخۆدان ماتەمینی دایگرت”.

خامنەئی ڕاشیگەیاند، “ڕژێمی تاوانبار و تیرۆریستی زایۆنی میوانی ئازیزی ئێمەی لە ماڵی ئێمەدا شەهید کرد و خەمباری کردین، بەڵام سزایەکی توندی بۆ خۆی ئامادە کرد”.

هاوکات مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئێران تازیەباری هاوڕێی هەمیشەیی و پڕ لە شانازیی ڕێگای بەرخۆدان، ڕێبەری دلێری بەرخۆدانی فەلەستین، شەهیدی قودس ، حاجی ئیسماعیل هەنییەیە”.

پزیشکیان دەڵێت: “دوێنێ دەستی ئەوم بردە سەرەوە و ئەمڕۆ ئەبێ لەسەر شانەکانم بەڕێی بکەم… ئێران بەرگری دەکات لە یەکپارچەیی خاک و سەربڵندی و ئابڕوو و شانازی و شەرەفی خۆی و داگیرکەرانی تیرۆریست پەشیمان دەکاتەوە”.

ئەمڕۆ هەواڵی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، لە تاران ڕاگەیەندرا کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی مەسعود پزیشکیان، سەردانی ئێرانی کردبوو.

بارزانی: عەقڵیەتی شۆڤێنی و خۆسەپێن بووە هۆی کارەسات و نەهامەتی بۆ عێراق
پێت بارزانی: عەقڵیەتی شۆڤێنی و خۆسەپێن بووە هۆی کارەسات و نەهامەتی بۆ عێراق
تەرمی “هەنییە” دەبرێتە دەوحە و تارانیش هەڕەشە دەکات
دوات تەرمی “هەنییە” دەبرێتە دەوحە و تارانیش هەڕەشە دەکات
پەیوەندیدار