زانیاری نوێ لە بارەی بومەلەرزەکەی ئەمشەوی کەلار گەیشت



ئەمشەو بوومەلەرزەیەک لە نێوان کەلار – کفری روویدا شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت:” گوڕەکەی 4.2 پلە بەپێوەری ڕێختەر، بوو، چەقەکەی ناحییەی ڕزگاری بووە.

سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە کە کاتژمێر 10:46ی ئەمشەو سێشەممە ٣٠ی تەمموزی ٢٠٢٤، بوومەلەرزەیەک لە نێوان کەلار – کفری روویدا بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر ژێر زەوی روویداوە.

هەوەرها هێڵی بازنەی پانی : 34.65° پلە باکوور و هێڵی درێژی : 45.24° پلە خۆرهەڵات و لە دووری 8 کیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای کەلار.

گروپێکی میلیشیاکانی عێراق لە کاتی مەشقکردنیان لەسەر درۆن، بە درۆن بۆردومان کران
پێت گروپێکی میلیشیاکانی عێراق لە کاتی مەشقکردنیان لەسەر درۆن، بە درۆن بۆردومان کران
رێکخراوێکی ژینگەیی داوایەک لە وەزارەتی پەروەردە دەکات
دوات رێکخراوێکی ژینگەیی داوایەک لە وەزارەتی پەروەردە دەکات
پەیوەندیدار