قوباد تاڵەبانی: هەرێم و بەغدا گەشبینین کێشەی بودجە و مووچە بە یەکجاری چارەسەر بکەن



جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، گفتوگۆ و هەوڵی جدی هەیە بە ئاراستەی رێکخستنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ بە جیا لەگەڵ هەر یەکە لە ئەندەرز ویبێرگ، بەرپرسی نوێنەرایەتیی ڕاوێژکاریی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و مارتن وار، کونسوڵی گشتیی پێشووتری بەریتانیا و ئەندرو بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسی نوێنەرایەتیی ڕاوێژکاریی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، دواپێشهاتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و یەکێتی ئەوروپا تاوتوێ کران و باس لە گرنگی هەماهەنگی کردنی زیاتر کرا لەپرسی پەرەپێدانی سێکتەرە جیاجیاکان و ئەندەرز ویبێرگ، ئامادەیی یەکێتی ئەوروپای دەربڕی لەڕووی تەکنیکییەوە هاوکاری هەردوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم بکات.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران، گفتوگۆکرا لەبارەی گرنگیی پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و قوباد تاڵەبانی ئاماژەیدا بە پڕۆژەی فاوندەیشن هەب و فاوندەیشن لاب بۆ تواناسازی گەنجانی داهێنەر و خاوەن بزنسی بچووک، کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بکرێتەوە و داواشیکرد یەکێتی ئەوروپا بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژەیە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات.

لای خۆشیەوە، بەرپرسی نوێنەرایەتی ڕاوێژکاریی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، بە گرنگییەوە باسی لەم دەستپێشخەرییەی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ تواناسازی گەنجان دەربڕی و ئامادەیی یەکێتی ئەوروپاشی دووپات کردەوە بۆ هاوکاریکردن لە سەرخستنی پڕۆژەکەدا. هەردوولاش هاوڕابوون کە سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە یارمەتیدەر دەبێت لە گەشەپێدانی ئابوری شارۆچکە و ناوچەکانی دەرەوەی شارە گەورەکان.

هاوكات، قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کونسوڵی پێشووتر و کونسوڵی گشتیی ئیستای بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێم و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و وتی، “گفتوگۆ و هەوڵی جدی هەیە بە ئاڕاستەی ڕێکخستنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەردوولا گەشبینین، کە بە تایبەتی کێشەی بودجە و مووچە بە شێوەیەکی یەکجاری و ڕیشەیی چارەسەر بکەین”.

 

بڕیاری تاپۆكردنی ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی درا
پێشت بڕیاری تاپۆكردنی ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی درا
پارەی كارەبای مۆلیدە لە دوو پارێزگای كوردستان دیاریكرا
دواتر پارەی كارەبای مۆلیدە لە دوو پارێزگای كوردستان دیاریكرا
پەیوەندیدار