ئەمڕۆ پزیشکیان دەبێتە سەرۆکی ئێران



سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران بە ئامادەبوونی شاندی دەیان وڵات سوێندی یاسایی دەخوات.

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران لە بەردەم ئەنجومەنی شورای وڵاتەکەیدا سوێندی یاسایی بخوات و دەستبەکاربێت.

عەلائەدین بروجەردی، ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی لە پەرلەمانى ئێران ڕایگەیاند، ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی شاندی 80 وڵات بەڕێوەدەچێت.

ڕوونیشیکردەوە کە دوو سەرۆک، شەش سەرۆک وەزیران، 11 سەرۆکی پەرلەمان، چوار جێگری سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەکی زۆر لە وەزیر، لە نزیکەی 80 وڵاتەوە بەشداریی لە ڕێوڕەسمەکەدا دەکەن.

ڕۆژی 5یى تەمووزی ئەمساڵ مەسعود پزیشکیان لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا بە بەدەستهێنانی زیاتر لە 16 ملیۆن دەنگ توانی ببێتە نۆیەم سەرۆک کۆماری ئێران.

 

پۆلیس کەسێکی بە تۆمەتی کوشتن دەستگیرکرد
پێت پۆلیس کەسێکی بە تۆمەتی کوشتن دەستگیرکرد
“وڵاتانی جیهان خۆیان لە پلاستیک ڕزگاردەکەن و لە هەرێمی کوردستان ساغی دەکەنەوە”
دوات “وڵاتانی جیهان خۆیان لە پلاستیک ڕزگاردەکەن و لە هەرێمی کوردستان ساغی دەکەنەوە”
پەیوەندیدار